له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چیرۆكی وێنه‌ی ژن و مێردێك بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه مردوون و دوای 50 ساڵ له وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌رای دروست كردووه و هیچ كه‌س له‌باره‌ی ڕاستییهكهیهوه هیچی نه‌دركاندووه.
"وشه" وه‌ك یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕ ئه‌م هه‌واڵه به ڕاستی و دروستی بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كه، فۆتۆگرافهرهكه و كه‌سه‌كانی ناو وێنه‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوورن له ڕاستی و ڕاستییه‌كان لێره‌وه باس ده‌كه‌ین.
پێنج ساڵ به‌ر له ئێسته، فۆتۆگرافه‌رێكی ئێرانی به ناوی "
نه‌فیس موتڵه‌ق" كه له ساڵی 1981 له دایك بووه، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ژنانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان گرت، دواتر له وێبسایته‌كه‌ی خۆی له‌ژێر ناونیشانی "كچ و باوك: ژنانی ئێران" بڵاوی كرده‌وه، ئامانجیشی له‌م كاره ئه‌وه بوو بۆ دنیا بسه‌لمێنێت وڵاته‌كه‌ی كه به "باره‌گای شه‌ڕ" ناسراوه، به‌و شێوه‌یه نییه و ژنان له وڵاته‌كه‌یدا ئازادن و به گشتیی له‌لایه‌ن برا، مێرد، باوك و نێره‌كانی تری ده‌وریانه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێ، به‌م وێنانه‌ش پێوه‌ندی ئاسایی و جوانی نێوان باوك و كچی پشان دا.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئێران شوێنی له‌دایكبوونی پزیشكیی و بیركارییه و خوێندن و سه‌ركه‌وتن له وڵاته‌كه‌یدا له هه‌موو شوێنێك په‌ره‌ی پێ دراوه، سه‌ردانی ماڵ و شه‌قام و شوێنه گشتی و ته‌نانه‌ت لادێكانیشی كرد، وێنه‌ی باوك و كچی هه‌موو ئه‌مانه‌ی بڵاو كرده‌وه و زۆر به جوانی ده‌نگیان دایه‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له لادێیه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیرابوو، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناڕاستی به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ند ڕۆژێكیشه له‌ناو میدیا كوردییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و ژن و پیاوه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیارن، به شێوه‌یه‌كی نامۆ ده‌رده‌كه‌ون و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژن و مێرد بوون به‌ر له 50 ساڵ مردوون و وێنه‌كه هی ڕۆحهكانیانه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی وێنه‌كه بده‌یت، ده‌بینیت جلوبه‌رگ، مۆبایل و جگه‌ره‌ی پیاوه‌كه، بازن و ئێكسسواراتی ده‌ستی ژنه‌كه هه‌مووی هی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و زۆریش ئاسایین، چاوه‌كانیشیان كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی ڕه‌ش و قاوه‌یی نییه و له‌ناو خه‌ڵكدا به نامۆ ده‌بینرێت، هیچ نامۆ نییه و ئه‌وپه‌ڕی ئاساییه، ته‌نیا له‌ناو میدیاكاندا به‌م شێوه‌یه هه‌ڵای لێ دروست بووه.
وه‌ك پێشتریش باسمان كرد، ئه‌م وێنه‌یه یه‌كێكه له وێنه‌كانی نه‌فیس موتڵه‌ق و ئه‌وانه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیارن، باوك و كچن، كچه‌كه ناوی زه‌هرایه، و باوكیشی پیاوێكی بێ كاره، فۆتۆگرافهرهكه ده‌ڵێ، كاتێك سه‌باره‌ت به پشتگیری كردنی باوك بۆ كچ له زه‌هرام پرسی، ته‌نیا گوتی: نازانم چی بڵێم، به‌ڕاستی نازانم.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری نه‌فیس موتڵه‌قن و ڕوونكردنه‌وه‌ش له‌باره‌ی وێنه‌كان بلاو كراوه‌ته‌وه: