وه‌ك ئاشكرایه كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنی به شێوه‌یه‌كی چه‌سپاو و داخراو دروست كردوه، له به‌رهه‌كانیشیدا پاترییه‌كی ته‌مه‌ن درێژی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر هیچ كاتێك پێویستی به كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران تووشی ئه‌وه ده‌بن كه پاتری مۆبایله‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن و پێویستیان به گۆڕینی پاتریه‌كه هه‌بێت.
بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی لێزانانه ئایفۆن بكه‌یته‌وه و پاتریه‌كه‌ی بگۆڕیت، چونكه له كاتی كردنه‌وه‌شیدا پاتریه‌كه به ئاسانی ده‌رناهێندرێت، به‌ڵكو له ناوه‌وه‌ش به‌چه‌ندین شێواز چه‌سپاندویه‌تی.
له‌م ڤیدیۆییه‌دا چۆنیه‌تی گۆڕینی پاتری مۆبایلی ئایفۆن شی كراوه‌ته‌وه.