شانه‌یه‌كی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، حه‌شارگه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی ئاشكرا كردووه و ده‌شڵێ، باری ته‌ندروستنی ناجێیره. ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاگای له ژیانێتی، كوردێكه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (29ی تهمووز) شانه‌ی ههڵۆكانی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له سووریا نیشته‌جێیه و هێشتا خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵدایه و به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی سه‌رده‌می زێڕینیان هێشتا لای ئه‌و كار ده‌كه‌ن.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، گوته‌بێژی ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێ دوای شكسته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، ئێسته مه‌ترسیی زۆر له‌سه‌ر ژیانی به‌غدادی هه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ماون، بیانین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك عه‌ره‌بیش.
سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستیی سه‌رده‌سته‌ی داعش ئاماژه به‌وه كراوه، تووشی ئیفلیجی بووه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ی یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان كه به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی كه‌وتووه و دڕكهپهتكی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌وه بووه كه له ساڵی 2018 له پارێزگای دێره زوور هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، ئێسته به‌غدادی هه‌موو بایه‌خێكی له‌وه‌دا كۆ كردووه‌ته‌وه، نه‌یه‌ڵێ زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان هه‌نگاوه‌كانی ئاشكرا بكه‌ن و بچنه ناو وردهكارییهكانیانهوه و زانیاریی وردیان له‌سه‌ر بزاندرێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، پێشتریش له مانگی ئاداری ڕابردوو، ئاژانسی هه‌واڵی فڕه‌نسی، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له سووریاخۆی حه‌شار داوه و جگه له چه‌ند خانه‌یه‌كی نهێنیی ناو ڕێكخراوه‌كه، كه‌سی تر شوێنیان به ته‌واوی نازانێ. یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵییه‌تی زاوایه‌تی و كورده.
به‌غدادی له ساڵی 2014 جگه له‌و خاكه زۆره‌ی عێراق و سووریا كه له به‌رده‌ستیدا بوو، به‌رپرس بوو له ژیانی حه‌وت ملیۆن كه‌س كه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا نیشته‌جێ بوون، له‌و ژماره‌یه هه‌ندێكیان سه‌رباز و موجاهیدی خۆی بوون و ئه‌وانی تریش ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناوچه‌كه بوون كه فریا نه‌كه‌وتوون هه‌ڵبێن یان به ناچاری له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ته‌نیا متمانه‌ی به سێ كه‌سه، ئه‌وانیش بریتین له "جومعه"ی برای كه چه‌ند ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تره و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێكخراوهكهیهوه له‌گه‌ڵی بووه و باوه‌ڕپێكراوی یه‌كه‌میه‌تی. هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه‌ی كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵی بووه و ناوی عه‌بدوله‌تیف جبوورییه.
كه‌سی سێیه‌م و پارێزه‌ری نهێنییه‌كانی به‌غدادی، بریتییه له سعوود ئه‌لكوردی، یه‌كێكه له هه‌ره جێی متمانه‌كانی سه‌رده‌سته‌ی داعش و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌و نامه نهێنییه‌كانی و په‌یامه‌كانی بۆ گواستووه‌ته‌وه و كه‌سێكی شاره‌زایه له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان. ئه‌لكوردی هاوڕێی تیرۆریستی كوژراو ئه‌بو موسعه‌ب زه‌ڕقاوی بووه و یه‌كێكه له گه‌وره پیلانداڕێژه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی له سه‌ره‌تای دروستبوونی داعش، ئه‌بوبه‌كر "دوعا"ی كچی ده‌داتێ و ده‌بێته زاوای و به‌پێی زانیارییه‌كان دوو بۆ سێ منداڵی هه‌یه.
به‌غدادی و ئه‌م سێ باوه‌ڕپێكراوه‌ی، له دۆڵه‌كانی بیابانییه‌كانی شام كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سووریا و نزیكه له سنووری عێراق، خۆیان حه‌شار داوه. له مانگی ته‌مووزی ڕابردوو، هه‌واڵگریی عێراقی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو، له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی سێ مووشه‌كی ڕووسییه‌وه، حوزه‌یفه به‌دری كوڕه گه‌وره‌ی به‌غدادی كوژراوه و باوكیشی له‌وێ بریندار بووه و ئاژانسی "ئه‌عماق" كه سه‌ر به داعشه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی چاودێرانه، تا ئێسته دوو جار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خۆی نیشان داوه، ئه‌ویش له یۆنیۆی 2014 بوو كاتێك له مزگه‌وتی "نووری گه‌وره" له ڕۆژئاوای مووسڵ نوێژی بۆ هاوبیره‌كانی كرد و تێیدا ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، دواتریش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بوو كاتێك له شوێنێك دانیشتووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه ده‌موچاویان حه‌شار دراوه، گه‌نگه‌شه‌ی دۆخی ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.به‌ڵام هه‌ندێك له پسپۆڕان پێیان وایه، ئه‌و كه‌سه‌ش مه‌رج نییه به‌غدادی خۆی بووبێ، به‌ڵكو كه‌سێك بووه به ناوی ئه‌وه‌وه. له‌و كاته‌وه ته‌نانه‌ت هاوڕێ و موجاهیدهكانیشی ئه‌وانه نه‌بێ كه زۆر لێی نزیكن، له ڕێی نامه‌ی ده‌نگییه‌وه نه‌بێ نه‌یانبینیوه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ناوی ڕاستیی ئیبراهیم عه‌واد ئهلبهدرییه، ساڵی 1971 له خێزانێكی هه‌ژاری سامه‌ڕا باكوری به‌غدا له دایك بووه و دوو هاوسه‌ری هه‌یه و له یه‌كه‌میان چوار منداڵ و له دووه‌میان دوو منداڵی هه‌بووه. پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك تیرۆریستێك بناسرێ، به گه‌نجی زۆر شه‌یدای تۆپی پێ بووه و ئاواتیشی ئه‌وه بووه ببێته پارێزه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كۆنمره‌یه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یتوانیوه بچێته كۆلێژی یاسا و له‌داخدا واز له خوێندن ده‌هێنێ و ڕوو له مزگه‌وت ده‌كات.