كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داوه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین مۆبایلی كه سامسۆنگ گالاكسی نۆت 10یه نرخی مۆبایله‌كانی تری به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی زۆرتر بفرۆشێن.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گۆڕانی نرخی گالاكسی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌ری سامسۆنگ له‌گه‌ڵ هاتنی گالاكسی نۆت 10 له حه‌وتی ئابدا، نرخی مۆبایله‌كانی تری سامسۆنگ به‌رێژه‌ی نیوه داده‌به‌زێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه نرخه‌كان له مۆبایله‌كانی سامسۆنگ گالاكسی شه‌شه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌مشێوه‌یه، "گالاكسی ئێس شه‌ش 57 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس شه‌ش ئێج 61 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس شه‌ش ئێج پله‌س 85 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس حه‌وت 90 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس حه‌وت ئێج 95 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس هه‌شت پله‌س 170 پاوه‌ند، گالاكسی ئێس نۆ 240 پاوه‌ند، گالاكسی نۆت نۆ 340 پاوه‌ند".
ئه‌م بڕیاره‌یش له دوای خستنه بازاڕی گالاكسی نۆت 10 جێبه‌جێ ده‌كرێ و سه‌ره‌تا بریكاره‌كانی به‌ریتانیا ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن و دواتر دنیایش جیبه‌جێ ده‌كات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.