خانمە گۆرانیبێژى ناودارى كورد "ساندرا ئەلیساندرا" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك چه‌ندان وێنه‌ى ورووژێنه‌رى تایبه‌ت به‌ركاره نوێیه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خەریکی ئامادەکاری بەرهەمێکی نوێیە و بەناوی "من ئاگرم".
ساندرا ئەلساندرا گۆرانیبێژی ناودارى کورد له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى، "نوێترین کارم دوێتێکە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێک و گۆرانییەکە ناوی "I Am fire" لە تێکستی areo &taim ئامادە کراوە، موزیکی گۆرانییەکە لە لایەن I wana be a dJ دانراوە و مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن arsen Gabriel کراوە، میکس لە لایەن areo ئەنجامدراوە، سپۆنسەری بەرهەمەکەم لەلایەن باوکمه‌وه کراوە، ئەو گۆرانییە دوێتە بە زمانی ئینگلیزییە، باسی ورووژێنەری کچان دەکات وەک ئاگر".
ساندراى كچه كورد و شاعیرى لاو، پێشتر بۆ یه‌كه‌م كارى گۆرانى بۆ ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه گوت له وڵاتى سویسڕا، چه‌ند كوردێكى دانیشتووى سویسڕایه، پێشتر شیعرى ده‌نووسى و ئێسته وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌رده‌كه‌وێ. ساندرا له پاڵ كارى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى، به كارى بازرگانیشه‌وه سه‌رقاڵه و سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى ئۆتۆمبێلدا ده‌كات.