ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه كه جوانترین شێوه‌ی كه‌ڤه‌ری تێدا به‌كار هێناوه، جگه له‌وه‌یش سێ كامێرای بۆ داناوه كه جوانترین وێنه ده‌گرن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزێكی تایبه‌تی خۆیانن و روونییه‌كه‌ی 45 مێگاپێكسڵه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكیان له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه له جۆری "Vivo Z5" كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م مۆبایله جیاواز دروست كراوه و دیزاینه‌كه‌ی دووباره نییه، هه‌روه‌ها سێ كامێرای بۆ داناوه كه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرن و ركابه‌ری هواوی، گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.38 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سێ كامێرای بۆ دانراوه و هه‌ر كامێرایه‌كیش 45 مێگاپێكسڵه، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه كه مۆبایله‌كه‌ی له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه ڕكابه‌ره بۆ هواوی، گالاكسی و ئایفۆنیش و نرخه‌كه‌یشی 230 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.