یه‌كه‌م ئه‌زموونی وڵاتی ژاپۆن به دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی فڕیو سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكی بۆ گێڕدرا و بڕیاره له داهاتوودا بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلی فڕیو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌ڵام تا ئێسته نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه پێویستی جگه له ته‌كنه‌لۆژیا به دروستكردنی هێڵی ئاسمانیی نزمه بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مه‌یش زۆری پێویسته.
وڵاتی ژاپۆن، ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا گه‌یشت به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی فڕیو، به‌ڵام ده‌یه‌وێ پێش ئه‌وان بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای "ئێن ئه‌ی سی كۆرب" به هاوبه‌شیی كۆمپانیاكانی "ئۆبه‌ر" و "بۆینگ" ئۆتۆمبێلێكی چوار باڵی دروست كرد و له مه‌راسیمێكدا تاقی كرده‌وه كه 10 پێ به‌رز بووه‌وه و ماوه‌ی یه‌ك خووله‌كه‌ك سووریایه‌وه.
جیاوازیی ئه‌م فڕۆكه ژاپۆنییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ئه‌وه‌یه، هێمنتره و ده‌نگی كه‌مه، هه‌موو ئامجه‌كه‌ش له ڕكابه‌ریی نێوان كۆمپانیاكاندا ئه‌وه‌یه بگه‌ن به‌وه‌ی كه‌مترین ده‌نگی هه‌بێ.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م میدیاكان، ئه‌زموونییه و پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌بوونی ئه‌و به‌رهه‌مه دڵنیا بن.