شاره‌زایانی كۆمپانیای كاسپه‌رسكای تایبه‌ت به ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیاكه ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی سیسته‌مێكی نوێی سه‌كوێریتییه، به‌ڵام نه‌ك بۆ پاراستنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به‌ڵكوو بۆ پاراستن و سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی خانووه زیره‌كه‌كان ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له زاری شاره‌زایان و كارمه‌ندانی
كاسپه‌رسكای ده‌ست میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا كه‌وتووه، ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه خه‌ریكی دروستكردنی سیسته‌مێكی نوێی ئاسایشه بۆ خانوو و كۆشكه زیره‌كه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو و زیره‌كانه ئه‌و سیسته‌مه له ڕێی سیسته‌می لاسلكی و گه‌یاندنه‌وه، هه‌موو جووڵه‌یه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری هاتنی كه‌سێكی نامۆ، یان هه‌وڵدان بۆ شكاندنی ئه‌و سیسته‌مه سه‌كوێریتییه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌ده‌ن.
زۆرێك له ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی وڵاتان، به تایبه‌ت بانكه‌كان و باره‌گای سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانیان به سیسته‌می كامێرایی پێشكه‌وتوو و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه دروست كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ی جار ئه‌و سیسته‌مانه ده‌توانرێ به ئاسانی بشكێنرێ و به ته‌واوی پووچه‌ڵ بكرێته‌وه و ئه‌و ئامانجه‌ی كه سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ دانراوه، ناتوانرێ بیپێكێ و كه‌سانی وریا و شاره‌زا لێی تێپه‌ڕ ده‌بن.
هاوكات شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆمپانیای كاسپه‌رسكای ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه بۆ كۆمپانیای فیبارۆ داده‌نێن، كه تایبه‌ت له بواری دروستكردنی خانووی زیره‌ك كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خانووانه‌ی كه دروستی ده‌كات، به‌كاری بهێنێت.