پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئاشكرایان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌وان بۆ میزكردن خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، ناتوانن خۆیان بگرن تا هه‌ڵنه‌ستن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی مه‌ترسیداریان هه‌یه.
ئاشكرایه هه‌موو كه‌سێك له شه‌و و ڕۆژێكدا چه‌ند جارێك پێویستی به به‌تاڵكردنه‌وه‌ی میزڵدانی هه‌یه و ده‌بێت میز بكات، وه‌ك له منداڵیشدا ئامۆژگاریی كراون، ده‌بێ شه‌وان پێش نوستن میز بكه‌ن و جه‌سته ئاسووده بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م كرداره‌ش له نیوه‌شه‌ودا بۆ میزكردن خه‌به‌رت بووه‌وه، نیشانه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌رده‌خات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، باوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشیی كه میزكردنی شه‌وانه نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانی، بریتین له شه‌كره، كه‌میی به‌رگریی له‌ش، نه‌خۆشیی دڵ و هه‌ندێك له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه هه‌موو ئه‌مانه نه‌خۆشیی مه‌ترسیدارن.
له‌لایه‌كی تره‌وه پزیشكان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له شه‌واندا چه‌ند جارێك بۆ میزكردن خه‌به‌رت بێته‌وه، تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی ده‌بیت، وه‌ك خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی و بێئومێدی.
فیلیپ ڤان كیریبرۆك پزیشكی پسپۆڕ له گورچیله و میزه‌ڕۆ له‌باره‌ی نیشانه‌كانی زۆر میزكردن له شه‌واندا ده‌ڵێ، خه‌ڵك وا ده‌زانن به‌هۆی كه‌وتنه ناو ته‌مه‌نی زۆره‌وه شه‌وان هێنده میز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مه‌رج نییه، ڕێی تێده‌چێت به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن.
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاریی هاووڵاتییان ده‌كات، ئه‌گه‌ر شه‌وان چه‌ند جارێك بۆ میزكردن خه‌به‌رتان ده‌بێته‌وه، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیداره بكه‌ن.