گرنگترین ڤیتامین و كانزاكانی بەدەست كەمیانەوە دەناڵێنین

:: PM:08:22:07/08/2019 ‌

چەندان مادەی خۆراك هەن كە بۆ تەندروستی مرۆڤەوە گرنگن و كەمیان لە لەشدا دەكرێت تووشی نەخۆشی مەترسیدارت بكات، لەوكاتەی دەتوانرێت لە خۆراكی رۆژانە وەریان بگریت لە رێگەی پێڕەوكردنی سیستەمیبَكی خۆراكی هاوسەنگ.

یەكەم/ كەمی ئاسن، یەكێكە لە پێكهاتە گرنگەكانی پێوەست بە گواستەوەی ئۆكسجین لەلایەن خوێن بۆ بەشەكانی لەش و دەچێتە پێكهاتەی ماسولكە و ئەنزیمەكان، لە گۆشتی سوور و بەرهەمی ئاژەڵی و رووەكیشدا هەیە، كەمی دەبێتە هۆی كەمخوێنی و ماندووبوون و زەردهەڵگەڕانی پێست و هەناسەتەنگی و خێرایی لێدانی دڵ.

دووەم/ كەمی یۆد، كانزایەكی سەرەكییە بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی رژێنی دەرەقی كە بۆ گەشەی لەش و مێشك و چاكبوونەوەی ئێسك گرنگە و میتابۆلیسم رێك دەخات، لە نیشانەكانی هەڵاوسانی رژێنی دەرەقی و خێرایی لێدانی دڵ و هەناسەتەنگی و زیادبوونی كێشی لەش.

سێیەم/ كەمی ڤیتامین دی، كە وەك هۆۆمۆنێك لەكاتی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەش دروستی دەكات و لە خۆراكیش دەست دەكەوێت، لە نیشانەكانی كەمبوونی لاوازی ماسوولكە و ئێسك و زیادبوونی شكانی و كەمبوونەوەی بەرگری لەش و هیتریش.  

چوارەم/ كەمی كالسیۆم، ئەو كانزایە رێژەی زۆری لە ددان و ئێسك هەیە و بەشی كەمیشی لە خوێندا هەیە و بێ ئەو دڵ و ماسولكە و دەمارەكانمان ناتوانن ئاساییانە كار بكەن و لە نیشانەكانی كەمبوونی لە لەشدا پووكانەوەی ئێسك گرژی ماسولكەكان و شكانی بەئاسانی لێدانی نائاسایی دڵ و سڕبوونی پێیەكان.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل