میدیاكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش شوێنگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن خودی به‌غدادییه‌وه وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی خۆی دیاریی كراوه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، عه‌بدوڵا قارداشی كاندیدكردووه، تا دوای خۆی له شوێنی ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرێته‌ده‌ست.
فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف پسپۆری ته‌ناهی گوتی، شوێنگه‌ره‌وه‌كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له گرتووخانه‌ی بوكا بووه و پێشتر كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌می له مووسڵ ته‌واو كردووه و كه‌سێكی زۆر نزیكی به‌غدادی و ئه‌بو عه‌لای عه‌فه‌ری بووه.
زیاتر گوتی، باوكی بۆیه به قارداش ناوبراوه، چونكه كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویست و ڕێز لێ‌گیراو بووه له نێو خه‌ڵكی مووسڵ، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه كه پێشوازی له حوكمی داعش كردووه له مووسڵ، پاش ئه‌وه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه به‌جێ هێڵرا و تیرۆریستان كۆنتڕۆڵیان كرد.
پێشتر ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبصرى سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌لۆی هه‌واڵگری عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریایه و تووشی ئیفلیجی له چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بووه و توانای هیچی نه‌ماوه.