ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌هۆی لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی ڕوو ده‌ده‌ن، به ته‌واوی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ن دژ به فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌ت و پێویسته به توندترین شێوه سزا بدرێن.
فالح
عیساوی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕوو ده‌دا بریتییه له شێواندن و له‌كه‌داركردنی وێنه و شكۆی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه به ڕووی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراق.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دووپاتی كرده‌وه، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی خۆی بێته ده‌نگ و چیتر ئه‌و ئاڵۆزییه قبووڵ نه‌كات و ده‌بێ یاسا به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه لاده‌ر و هه‌ڵگه‌ڕاوانه جێبه‌جێ بكرێت.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ته‌واوی میلیشیاكانی لیوای 30ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌و گرووپه میلیشیاییه له ناوچه‌كه‌ن و فه‌رمانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، به كۆكردنه‌وه‌ی به زۆری خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان ده‌یانه‌وێ وا له عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه.