وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن بڕیاره 21ى تشرینى دووه‌م یه‌كێتى كۆنگره‌ى چواره‌مى ببه‌ستێ.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌وافووق له كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى قبووڵ نه‌كراوه و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و كادران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى ئاب، ڕاهبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هێشتا به‌ته‌واوى واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و به‌رواره‌ى باسى ده‌كرێ ته‌نیا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى ڕێكخسته‌وه پێشنیاز كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى گوتى، 21ى تشرینى دووه‌م كه‌ڕۆژى شه‌هیدى یه‌كێتییه پێشنیاز كراوه بۆ به‌ستنى كۆنگره.
له‌باره‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌ناو یه‌كێتى بۆ ته‌وافووق هه‌یه له پێش به‌ستنى كۆنگره، ڕاهبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم گوتى، زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و كادرانى یه‌كێتى هه‌وڵى ته‌وافووق پێش كۆنگره ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌هیچ جۆرێك ئه‌وه قبووڵ كرا‌و نییه.
پێشتر چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایان گه‌یاندبوو كه سێ كۆنگره‌ى ڕابردووى یه‌كێتى به ته‌وافووق بووه، پێشبینى خۆیشیان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌م كۆنگره‌یه‌یش ته‌وافووق ده‌كرێ بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان.
ڕۆژی 10/10/2013 لە قەڵاچۆلان یەكێتی پلینیۆمێكی بەست كە ماوەی كەمتر لە سەعاتێكی خایاند. لەوێ جگە لەوەی تەمەنی سەركردایەتی درێژ كرایەوە، بڕیار درا ڕۆژی 31/1/2014 كۆنگرەی چوارەم ببەسترێ، بەڵام ئێستە پتر لە پێنج ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ئەو بەڵێنەی پلینیۆمدا كۆنگرە نەبەستراوە.