كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه پاداشتێكی گه‌وره كه ده‌گاته ملیۆنێك دۆلار به هه‌ر كه‌سێك و شاره‌زایه‌تی بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ده‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌لێن و كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی بدۆزێته‌وه.
پاداشته‌كه كه ده‌كاته ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه له كۆنگره‌ی بلاك هات بۆ ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یه‌نرا، كه ساڵانه له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێ و به گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به بواری ئاسایش و خۆپارێزی دێت.
له ساڵانی پێشوویش كۆمپانیای
ئه‌پڵ پاداشتی هاوشێوه‌ی هه‌بوو، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له كه‌لێن و كێشه ته‌كنیكییه‌كانی چاره‌سه‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته پێشتر بۆ ژماره‌یه‌كی دیارییكراوی توێژه‌ران بوو، كه‌چی ئێسته ده‌رفه‌تی پاداشتی ملیۆنێك دۆلار بۆ هه‌موو شاره‌زایه‌ك ڕه‌خسێنراوه و هه‌موو ده‌توانن هه‌وڵی خۆیان بده‌ن.
پێشتر گه‌وره‌ترین پاداشته‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌گه‌یشته 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام به‌هۆی دڵنیایی له نه‌هێشتنی سه‌رجه‌م كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كان ئه‌مجاره بڕی پاداشته‌كه‌ی زۆر به‌رزتر كردووه‌ته‌وه، چونكه دڵنیاییه كه ئیتر هه‌موو كه‌س ناتوانێ كه‌لێنی ته‌ناهی بدۆزێته‌وه، یان ئه‌سته‌مه هه‌موو كه‌سه زیره‌كه‌كانیش بتوانن ئه‌م هه‌نگاوه بگرنه‌به‌ر، چونكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕێیان لێ گیراوه.