سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن ئاشكرای كرد، كه جۆرێكی ڤیزای زۆر خێرا ده‌خه‌نه خزمه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنن و زۆرترین زانا و بیرمه‌ند و به‌هره‌مه‌ندانی جیهان به‌ره‌و به‌ریتانیا كێش بكه‌ن و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ریان بگرین و له وڵاته‌كه بمێننه‌وه و خزمه‌ت بكه‌ن.
جۆنسۆن دووپاتی كرده‌وه، كه سیسته‌می كۆچ و په‌نابه‌ران به وردی ڕێك ده‌خه‌ینه‌وه و ئامانجمانه له ڕێی كۆچه‌وه، ته‌نیا باشترین عه‌قڵه‌كانی دنیا له سه‌رتاسه‌ری دنیا كۆ بكه‌ینه‌وه و له به‌ریتانیا وه‌ریان بگرین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش جۆرێكی تایبه‌ت له ڤیزای خێرا ده‌خه‌ینه خزمه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و جۆره ڤیزایه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن پێی بگه‌نه به‌ریتانیا ڕوون نه‌كرده‌وه، كه مه‌رج و پێوه‌ره‌كان چین، ته‌نیا ئه‌و زانیارییه گشتییانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی، ئێسته حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زانستی تایبه‌ت به ده‌ركردنی ڤیزای نوێ له هه‌ماهه‌نگیدان، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو ئه‌و جۆره ڤیزایه بخرێته خزمه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ریتانیا به كرداره‌كی له ئه‌وروپا جیا بێته‌وه، ئه‌وا هاووڵاتییانی ئه‌وروپا ناتوانن له به‌ریتانیا كار بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه‌یش به‌ریتانییه‌كانیش ناتوانن له 27 وڵاتی ئه‌وروپا كار بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌نده‌ن تووشی كێشه ده‌كات، چونكه كشانه‌وه‌ی كارزانانی ئه‌وروپا له وڵاته‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه له چه‌ندان كه‌رتی جیا جیا دروست ده‌كات.