پاره‌ بۆ كەمئەندامان كۆ دەكرێتەوە

:: AM:11:11:09/08/2019 ‌
تا ئێسته‌ لە شارى سلێمانی لە كەمپەینی هەموومان "زیادەیەكمان هەیە بۆ بەخشین"، توانراوە 38 ملیۆن دینار كۆمەك بۆ كەمئەندامان كۆ بكرێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، سامان حسێن سكرتێری كۆمەڵەی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، "تا ئێسته‌ لە كەمپەینی هەموومان زیادەیەكمان هەیە بۆ بەخشین كە تایبەتە بە كۆ كردنەوەی هاوكاری بۆ كەمئەندامان بۆ ڕۆژانی جەژن، توانراوە 38 ملیۆن دینار كۆ بكرێتەوە". 

سامان حسێن لە كۆنگرەكه‌ ناوی ئەو كۆمپانیا و كەسایەتیانە خوێندنەوە كە هاوكاری كەمئەندامانیان كردووە و كۆمەكیان كردوون.

پێشتر سامان حسێن، سکرتێرى كۆمەڵەی کەمئەندامانی كوردستان ڕاى گەیاندبوو، "ئامانجیان کۆکردنەوەى کۆمەکە بۆ دابینکردنى نانى جەژن بۆ نزیکەى 800 خێزانى کەمئەندام، هه‌روه‌ها ئاماژەى بە کەمدەرامەتى کەمئەندامان و خراپى گوزەرانیان کرد".

كەمپینی كەمئەندامان لە شەقامی سالم - سەهۆڵەكە، هەموو ڕۆژێك لە سه‌عات نۆی بەیانی تا یه‌كی شەو بەرەداومە.

شایه‌نى باسه‌ ماوەى پێنج ڕۆژە، هەڵمەتێکى کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ دابینکردنى نانى کەمئەندامان بۆ ڕۆژانى جەژن (هەموومان زیادەیەكمان هەیە بۆ بەخشین)، دەستی پێ کردووە و بڕیارە تا سبەی شەموو 10ى ئاب، بەردەوام بێت.


وشە - محەمەد میران