گۆرانیبێژ لاوى كورد "جێگر میدیا حوسێن" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام پەیامێک بۆ "ماریا هەورامی" بڵاو ده‌نێرێت و پاڵپشتى خۆى بۆ ده‌ربڕیووه.
جێگر میدیا حوسێن له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێک بۆ خانمە گۆرانیبێژ "ماریا هەورامی" ده‌نێرێت دەربارەی کلیپە نوێیەکەی و نووسیوویه‌تى، "دەست خۆشی بۆ خاتوو ماریا بۆ ئەو کارە جیاوازەی کە توانیوویەتی بە دەنگ و ڕەنگ و میوزیک و گۆرانییەکانی کولتووری نەتەوەکەی بپارێزێت، ماریا جیاواز لە خانمە گۆرانیبێژەکانی تره‌وه دەرکەوتووە و جێگەی شانازییە".
ئه‌م قسانه‌ى جێگر میدیا دوای ئەوە هات کە ماریا بەشێک لە کلیپە نوێیەکەی بڵاو کردەوە بەڵام لەلایەن خەڵکەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دەوترا هاوشێوەی "نەجوا کەرەم" کلیپەکەی بەرهەم هێناوە، به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانیش ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته كرد.
جێگر میدیا حسێن، كوڕى هونه‌رمه‌ند "میدیا حوسێنه"، لەدایکبووی ساڵى 1987 قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، لەساڵی 2011 هاوسەرگیری کردووە، زۆرترین كلیپه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان تۆمار ده‌كات، جگه له گۆرانى ڕۆمانسى یه كێكه له هونه‌مه‌رنده میلییه‌كان و هه‌وادارێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.