كەشناسی پلەكانی گەرما ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌كانى كوردستانى بڵاو كردەوە

:: PM:12:09:09/08/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركووكى بڵاو كردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، بەرزترین پلەی گەرما، لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانی 41 پلە و لە دهۆك 43 پلەو لە كەركووكیش 47 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی شەموو 10ى ئاب، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلەو لە دهۆك 41 پلەو لە كەركووكیش 45 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.










وشە - محەمەد میران