بەڕێوەبەری بانكی شارەزوور ڕای دەگەیەنێت، بڕیاره سبەی شهموو 10ى ئاب، مووچە كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش بكرێت، ئهگهرچى ڕۆژهكه پشووى فهرمیشه.
هەرێم حەمە ساڵح بەڕێوەبەری بانكی شارەزوور بە ڕۆژنامهنووسانى ڕاگەیاند، سبەی شەموو 10ى ئاب، دەرگای بانكی شارەزوور كراوە دەبێت و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە سبەی پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەبەر پێویستی بوون و هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز دابەشكردنی مووچە ناوەستێت و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.