قایمقامیه‌تی كه‌لار هۆشداری ده‌داته خاوه‌ن مۆلیده‌كان و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا پێوه‌ری كاره‌بای نیشتمانی له مۆلیده‌كانیان دابنێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئاب، به‌شدار زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مۆلیده‌كان، له قایمقامیه‌تی كه‌لار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، قایمقامی كه‌لار هۆشداری داوه‌ته خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێوه‌ری كاره‌بای نیشتمانی دابنێن.
زیاتر گوتى، ئه‌م داواكارییه كه ئاڕاسته‌ی خاوه‌ن مۆلیده‌كانمان كردووه و له‌سه‌ر داواكاری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌لار بووه كه هه‌ر مۆلیده‌ییه‌ك تاوه‌كو ئێسته پێوه‌ری كاره‌بای نیشتیمانی له ناو مۆلیده‌كه‌ی دانه‌ناوه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ده‌بێت هاوبه‌شی بكات و پێوه‌ر دابنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له قایمقامیه‌تی كه‌لار، باسی له‌وه‌یشكرد، هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك پێوه‌ر دانه‌نێت به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی دواین ئامار ته‌نیا له ناو شارۆكه‌ی كه‌لار مۆلیده ئه‌هلییه‌كان 120 مۆلیده‌ی تێپه‌ڕاندووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی