به‌هۆی هاتنی گه‌شتیارێكی زۆر بۆ ناوچه‌كه و به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ڕووداوی نه‌خوازراو، له ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا مه‌له‌وانیكردن له‌سه‌رجه‌م ناوچه گه‌شتیارییه‌كاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئاب، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ڕای گەیاندووە، "له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵیشدا هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری گه‌رمیانه‌وه پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت و ڕێبه‌ری گه‌شتیاری و نایلۆنیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاماژەی بەوەیشداوە، كه "جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو له ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا له‌سه‌رجه‌م ناوچه گه‌شتیارییه‌كان مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ڕووداوی نه‌خوازراو چوونكه گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كاته ناوچه گه‌شتیارییه‌كان".
قائیمقامیەتی کەلار ئەوەیشی گوتووە، كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه قوربانییه‌كی زۆر ده‌كرێت بۆیه بڕیاردراوه له‌ڕۆژانی جه‌ژندا بۆماوه‌ی 24 سه‌عات كوشتارگه‌كان كراوه‌بن له پێناو كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌رببڕدرێن".
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌وقافی ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ڕاسپێردراوه له ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه داوا له هاووڵاتییان بكات ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه كوشتارگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌رببڕدرێت و نه‌بنه هۆی پیسكردنی ژینگه.