بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكى بۆ "وشه" ناردووه، ڕووداوى خنکانى هاووڵاتییەکى تەمەن 43 ساڵى بڵاو کردووهتهوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، سهعات 3:45 خوولەک هاووڵاتییەک بە ناوی (ع.ح .و) لە دایک بووی ساڵی 1976 پیشەی پۆلیس لە پاسەوانی سنوور، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین لە ڕووباری کەویێ خنکا، کە بە گوتەی هاوسەرەکەی بەمەبەستی گەشتوگوزار چوونەتە گوندی کەویێ".
ئاشكرا بووه، كه دواى گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێکاری بۆ لاشەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەراوى لێکۆڵینەوەیش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە.
حهوتى ئاب، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 21 مەرج و ڕێکار بۆ شوێنە گەشتیاریەکان دیاریکرد تیایدا داوای، دانانی کامێرای چاودێر و هێمای قەدەغەکراوەکان(مەلەکردن قەدەغەیە، یاخود ئاگر كردنهوه قەدەغەیە) کرابوو، هاوکات بەپێی رێنماییەکان مەلەکردن لە ڕووبار و زێ و دەریاچەکان قەدەغە دەکرێت.