كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر خواستی زۆری خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه بۆ جه‌ژن خواست له‌سه‌ر چوكلێتی سكۆتله‌ندی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و بۆ جه‌ژن له هه‌موو ماڵه‌كان چوكلێتی سكۆتله‌ندی به‌سه‌ر میوانان دابه‌ش ده‌كرێ و به‌رهه‌مهێنه‌ر و كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی چوكلێتیش له سكۆتله‌ندا ده‌ڵێ، ئه‌وێ بازاڕێكی زۆر گه‌وره و باشه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان زیاتر ده‌بێت.
وه‌ك نه‌ریتێكی ئاسایی له هه‌موو جه‌ژنێك خه‌ڵكی شیرینی و چوكلێت ده‌كڕن و به‌یانیان كاتێك بۆ جه‌ژنانه خزم و ناسیاو و دراوسێكان ڕوو له ماڵی یه‌كتر ده‌كه‌ن، شیرینی و چوكلێتیان پێ ده‌به‌خشرێت، بۆیه له دوو جه‌ژنه‌كه‌ی مسوڵمانان زۆرترین چوكلێت له ساڵ دا ده‌فرۆشرێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌خورێت.
بی بی سی نووسیویه‌تی، بازرگانان به‌ر له ده‌سپێكی جه‌ژن كێبه‌ركێ و ململانێیانه له‌سه‌ر چوكلێتی سكۆتله‌ندی و كۆگا و نووسینگه‌كانی فرۆشتنیان پڕ له چوكلێت ده‌كه‌ن و دووكاندارانیش پۆل پۆل به كۆ لێیان ده‌كڕن و له بازاڕه‌كان ساغی ده‌كه‌نه‌وه و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه، جه‌ژنه‌كه چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و پێویستی به‌وه‌یه بڕێكی باشی چوكلێت بكڕن، نه‌ك وه‌كو ڕۆژانی ئاسایی، بۆیه هه‌ر خێزانێك به‌شی چوار ڕۆژ چه‌ند كیلۆیه‌ك چوكلێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌كڕن و هیچ كه‌سێك نابینی ته‌نیا یه‌ك كیلۆ بكڕێت.
فه‌رهاد حه‌سیب كه بازرگانێكی خه‌ڵكی سلێمانییه و چوكلێتی سكۆتله‌ندی ده‌هێنێته كوردستان و له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به دووكاندارانی ده‌فرۆشێته‌وه، ده‌ڵێ: هاتنی جه‌ژن بۆ ئێمه هه‌واڵێكی خۆشه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و چوكلێتانه‌ی له سكۆتله‌نداوه هاورده‌مان كردووه له جه‌ژنه‌كان ته‌واو ده‌بێ و بازاڕ زۆر گه‌رم و خۆش ده‌بێ و قازانجی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و چوكلێتانه‌ی هاورده‌مان كردووه هه‌ر له كۆگا نامێننه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ: تۆفی جۆره چوكلێتێكی ئینگلیزییه و له كوردستان بازاڕێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و خه‌ڵكی زۆر حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، چونكه جێڕییه‌كی زۆر زیاتر له چاو جۆره‌كانی تری چوكلێت و په‌نیری تێ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده سكۆتله‌ندا دوو هه‌زار و 600 میل له كوردستانه‌وه دووره، به‌ڵام به‌رهه‌می چوكلێتی ئه‌و ناوچه‌یه له كوردستان له ڕۆژانی پێش جه‌ژن به‌رناكه‌وێت و خه‌ڵكی به‌لێشاو ده‌یكڕن.
كۆمپانیای گۆڵدن كاسكێت كه باره‌گای سه‌ره‌كی له گرینوكی سكۆتله‌ندا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا بۆ دروستكردنی شیرینی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێك له بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كانمان فه‌رهاد حه‌سیبه كه چوكلێت و به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بات.
كۆمپانیاكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته له پێشه‌نگایه‌كی شیرینی داوای گرێبه‌ستی لێمان كرد و ئێسته‌یش نه‌ك هه‌ر چوكلێت، به‌ڵكوو شۆكۆلاته و كرۆلات و قاوه و جۆره‌ها به‌رهه‌می ترمان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچه‌یه.
ئێسته هه‌رێمی
كوردستان و عێراق بوون به سێیه‌م وڵات له هاورده‌كردنی چوكلێتی ئه‌و كۆمپانیایه، له دوای ئه‌مه‌ریكا و ئێرله‌ندا كه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرتووه و زۆرترین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌چێته ئه‌و دوو وڵاته‌وه و دواتریش بۆ كوردستان و عێراق.
كۆمپانیاكه هه‌فتانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 70 تۆن له چوكلێت و شیرینی و شۆكۆلاته به‌رهه‌م ده‌هێنێت، باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته بڕی 60 تۆن چوكلێتی ئه‌و كۆمپانیایه گه‌یشتووه‌ته كوردستان.
فه‌رهاد حه‌سیب نهێنی سه‌ركه‌وتن و خواستی زۆری خه‌ڵكی كوردستان بۆ چوكلێتی سكۆتله‌ندی بۆ بی بی سی ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، نهێنییه‌كه ته‌نیا له بوونی په‌نیر و جیڕییه‌كه‌یدایه، ئه‌مه خواستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ كڕینی چوكلێت، پێشتر چوكلێتمان له به‌لجیكا و پۆله‌ندا كڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا باشترینه و زۆرترین خواستی له‌سه‌ره، بۆیه ساڵانه به لایه‌نی كه‌م 200 تۆن چوكلێت له سكۆتله‌نداوه ده‌به‌ینه كوردستان.
ستیوارت ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیای گۆڵدن كاسكێت ده‌ڵێ، پێویسته هه‌موو به‌سته‌یه‌ك چوكلێت به لۆگۆی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌مانه‌وه بێ، چونكه خه‌ڵكی به‌مه ده‌یناسنه‌وه، بۆیه زۆر گرنگی به به‌رگی چوكلێت و پاكێته‌كانی ده‌ده‌ین، تا خه‌ڵكی به ڕوونی بیناسنه‌وه.
كرۆفۆرد رای سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، عێراق ناوچه‌یه‌كی نزیكه و ده‌رفه‌تێكی مه‌زنی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌و ناوچه‌یه دابپۆشین، به تایبه‌ت كه خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر حه‌ز به چوكلێتی كۆمپانیاكه‌مان ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌مه‌كانی گۆڵدن كاسكێت و چوكلێتی سكۆتله‌ندا ته‌نیا به‌رهه‌م نین كه له كوردستان و عێراق خواستیان له‌سه‌ر بێ، به‌ڵكوو ئه‌وان بسكویتی كۆمپانیای تونۆكیش یه‌كێكه له دڵخوازه‌كانیان، دوای 50 ساڵ له وه‌ستانی چوونی به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه بۆ ناوچه‌كه، ئه‌مساڵ كۆمپانیای تونۆك یه‌كه‌م كاروانی كرێمل وافێرس و كرێمل لۆگسی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد.
فیرجۆس لۆدۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، عێراق بازاڕێكی نوێیه بۆ ئێمه و كاردانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، زۆر ئه‌رێنییه، بۆیه به‌رده‌وامین له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیك بسكویتی تونۆك بكه‌ینه‌وه بژارده‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه، وه‌كچۆن له وڵاتانی تری ناوچه‌كه توانیومانه ئه‌و پێوانه‌یه تۆمار بكه‌ین و خواستی یه‌كه‌می به‌كاربه‌ران بین.