شارستانیى میسرى كۆن كه به شارستانیى فیرعه‌ونییه‌كانیش ده‌ناسرێت، یه‌كێكه له‌و شارستانییه‌تانه‌ى كه زیاتر له سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌ركه‌وتووه، له سه‌ره‌تاى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و شارستانییه‌ته كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕ له‌باره‌یه‌وه گوتراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانى دواتر ده‌ریان خستووه كه ئه‌و باوه‌ڕانه هه‌ڵه، لێره‌دا ئاماژه بۆ یانزه نهێنى شارستانیه‌تى میسرى كۆن ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى "
ئه‌راجیك" له راپۆرتێكدا باس له هه‌ندێك نهێنى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى شارستانیى میسرى كۆن ده‌كات و هه‌ندێكیان نوێن له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا كراون، هه‌ندێكى تریشیان وه‌ك راستكردنه‌وه‌یه‌كه له‌باره‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه پێشتر له‌سه‌ر شارستانییه‌ته‌كه هه‌بوون، له خواره‌وه به‌كورتى ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت.
یه‌كه‌م : كلیۆپاترا به ره‌چه‌ڵه‌ك میسرى نه‌بوو
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین شاژنه‌كانى میسرى كۆن كلیۆپاترا بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه له دایك بووه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكى میسر نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌چه‌ڵه‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌كدۆنییه‌كانى یۆنان و به‌دیاریكراویش له نه‌وه‌ى به‌تلیمۆسى یه‌كه‌م بووه كه یاریده‌ده‌رى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى بووه. به‌تلیموسییه‌كان له ماوه‌ى 323 تا 30ى پێش زایین حوكمڕانى میسریان كردووه، ئه‌وان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر كاریگه‌ر بوون به یۆنانییه‌كان، بۆیه به یۆنانى ئاخاوتنیان ده‌كرد و شێوازى په‌یكه‌رتاشى یۆنانییان پێڕه‌و ده‌كرد. كلیۆپاترا خۆى فێرى زمانى میسرى كۆن كردووه و قسه‌ى پێ كردووه ئه‌مه‌یش یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانى ناوبانگ و ده‌ركه‌وتنى.
دووه‌م : یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ى ئاشتى له میسرى كۆن واژوو كراوه
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 200 ساڵ شه‌ڕى نێوان شارستانیى حیسییه‌كان و میسرى كۆن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ى رامسیسى دووه‌م فیرعه‌ونى میسر ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌زانێ ئه‌م جه‌نگه هیچ سوودێكى نه‌بووه، بۆیه داواى گفتوگۆ ده‌كات و یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ى ئاشتى له‌نێوان رامسیس و هاتوسیلى حیسییه‌كان واژوو ده‌كرێت، له ساڵى 1259ى پێش زایین. حیسییه‌كان له سووریاى ئێسته نیشته‌جێ بوون. كۆپییه‌كى رێككه‌وتنه‌كه له ژوورێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دراوه له نیویۆرك چونكه وه‌ك یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ى ئاشت له مێژوو ده‌ناسرێت.
سێیه‌م: میسڕییه‌كان عاشقى یارى سینێت بوون
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كراوه میسڕییه‌كان عاشقى یار ى سینێت "senet" بوون، ئه‌و یارییه وه‌ك تاوڵه‌ى ئێسته له‌سه‌ر ته‌خته كراوه و له سى خانه پێكهاتووه. مێژووى یارییه‌كه بۆ سێ هه‌زار و 500 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ك راستییه‌ك سه‌لمێنراوه ئه‌وان عاشقى ئه‌و یارییه بوون ته‌نانه‌ت ته‌ختى ئه‌و یارییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان ره‌وانه‌ى ناو گۆڕ كراوه، كه‌چى تا ئێسته زانایان رێساى ئه‌و یارییه‌یان به ته‌واوى ئاشكرا نه‌كردووه.
چواره‌م: ژنان پێگه‌ى یاسای و داراییان هه‌بووه
به پێچه‌وانه‌ى ژنان له كۆمه‌ڵگه‌كانى تر‌ى كۆن، ژن له كۆمه‌ڵگه‌ى میسرى كۆن كۆمه‌ڵێك مافى یاسایى و دارایى هه‌بووه، له‌وانه كڕین و فرۆشتنى كردووه، وه‌سیه‌تنامه‌ى نووسیوه، ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستى یاسایى كردووه. هه‌رچه‌نده له نه‌ریتى ئه‌وان ژن له ده‌ره‌وه كارى نه‌كردووه، به‌ڵام كه هه‌ندێك جار كاریان كردبێ ئه‌وا وه‌ك پیاوان كرێیان وه‌رگرتووه. له كۆمه‌ڵگه‌كانى تر ژن وه‌ك موڵكه‌كانى تر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه، كه‌چى ژنان له میسرى كۆن له هاوسه‌رگیرى و جیابوونه‌وه مافیان هه‌بووه.
پێنجه‌م: كرێكارانى میسر یه‌كه‌م مانگرتنیان ئه‌نجام داوه
ه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى میسرییه‌كان فیرعه‌ونیان وه‌ك خواوه‌ندێك ده‌ناسى، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر بژێوى ژیانیان سڵیان نه‌ده‌كرده‌وه ناڕه‌زایى ده‌رببڕن و ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار له‌كاركردن مانیان گرتووه. به‌گوێره‌ى به‌ڵگه مێژووییه‌كان له‌سه‌رده‌مى رامسیسى سێیه‌مى له سه‌ده‌ى دوانزه‌مى پێش زایین به‌شه گه‌نم به كرێكاران نه‌دراوه، بۆیه مانیان گرتووه و به‌مه‌یش یه‌كه‌م رووداوى مانگرتنیان له‌مێژوو تۆمار كردووه.
شه‌شه‌م: فیرعه‌ونه‌كان قه‌ڵه‌و بوون
له وێنه‌ى فیرعه‌ونه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌موویان خاوه‌ن باڵایه‌كى زراڤ و رێك و پێكن، كه‌چى راستییه‌كه له‌م شێوه نه‌بووه كه وێنه‌ى كێشراوه. له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌یان قه‌ڵه‌و بوون و ته‌ندروستیشیان باش نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌بووه.
بۆ نموونه شاژن حتشبسوت Hatshepsut كه له سه‌ده‌ى پانزه‌ى پێش زایین ژیاوه، له وێنه‌كانى باڵا رێك و جوان ده‌رده‌كه‌وێ، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه زۆر قه‌ڵه‌و بووه و ته‌نانه‌ت كه‌چه‌ڵیش بووه.
حه‌وته‌م: كۆیله‌كان هه‌ڕه‌مه‌كانیان دروست نه‌كردووه
پێشتر له مێژوو باس له‌وه ده‌كرا ئه‌م هه‌ڕه‌مانه‌ى كه یه‌كێكن له شته سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى دنیا، له ژێر قامچى كۆیله‌كان دروستیان كردووه. به‌ڵام ئه‌و راستییانه كه ئێسته ده‌ركه‌وتوون به پێچه‌وانه‌یه. ئه‌و هه‌ڕه‌مانه به كرێكاران دروست كراون، كرێشیان پێ دراوه. راسته له كۆمه‌ڵگه‌ى میسرى كۆن كۆیله هه‌بووه به‌ڵام كارى ماڵه‌وه‌یان پێ كراوه.
هه‌شته‌م : یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان بێ دڵ و قه‌فه‌سى سنگ نێژراوه
له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه تووت عه‌نخ ئاموون، كه یه‌كێكه له فیرعه‌ونه به‌ناوبانگه‌كان به بێ دڵ و قه‌فه‌سى سنگ مۆمیا كراوه. ئه‌مه‌یش دوور بووه له نه‌ریتى فیرعه‌ونه‌كان له ناشتنى مردووه‌كانیان.
ئه‌و فیرعه‌ونه ته‌مه‌نى كه‌متر له 20 بوو كه مردووه. زۆر پرسیاریش له‌باره‌ى مردنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، دواجار باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و ئاموون له كاتى راو له لایه‌ن گیانده‌رى ئه‌سپى رووبار " Hippopotamus " هێرشى كراوه‌ته سه‌ر و كوژراوه.
نۆیه‌م: پزیشكه‌كانى میسر كۆن یه‌ك جۆر نه‌خۆشییان چاره‌سه‌ر ده‌كرد
به پێچه‌وانه‌ى نوژدار و پزیشكى شارستانییه‌كانى تر، پزیشه‌كانى میسرى كۆن زۆر بایه‌خیان به پسپۆڕى داوه و هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا له بوارێك خۆى ته‌رخان كردووه، ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌ك بووه هیردۆتى مێژوونووس زوو هه‌ستى پێ كردووه و ئاماژه‌ى بۆ كردووه.
ئه‌و مێژوونووسه له ساڵى 450 به‌ر له زایین ده‌ڵێ، "هه‌ر پزیشكێك چارسه‌ره‌ى یه‌ك جۆره نه‌خۆشى ده‌كرد نه‌ك زیاتر، هه‌ندێكیان تایبه‌ت بوون به چاو، هه‌ندێكى تر به ددانن هه‌ندێكى تر به سك".
ده‌یه‌م: میسرییه‌كان راهێنانیان به ئاژه‌ڵ ده‌كرد
میسرییه كۆنه‌كان یه‌كێك بوون له‌و كه‌سانه‌ى ئاژه‌ڵیان ماڵى كردووه و دواتر به مه‌به‌ستى كاركردن به‌كاریان هێناوه، ئه‌وان توانیویانه سه‌گ و باز و مه‌یموون و پشیله ماڵى بكه‌ن، ته‌نانه‌ت پشیله له‌لاى ئه‌وان زۆر خۆشه‌ویست بووه و وێنه‌ى خواوه‌نده‌كانیان به‌سه‌رى پشیله و جه‌سته‌ى ژنه‌وه كێشاوه.
هه‌روه‌ها راهێنانیان به ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كردووه و كاریان پێ كردوون، له‌وانه پاسه‌وانه‌كان بۆ ئیشكگری سه‌گ و مه‌یموونیان به‌كار هێناوه.
یانزه‌م: پیاوانى میسرى كۆن مكیاژیان ده‌كرد
پیاوان له شارستانیى میسرى كۆن هاوشێوه‌ى ژنان مكیاجیان كردووه، بۆ ئه‌مه‌یش دوو ئامانجیان هه‌بووه، یه‌كه‌میان ئامانجێكى ئاینى بووه و ئه‌ویتر به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى بووه له نه‌خۆشییه‌كان. ماده‌ى مكیاجیان له چه‌ند به‌ردێك وه‌رگرتووه و چاویان وه‌ك ژنان كلڕێژ كردووه. به‌ڵام جیاوازی مكیاجى پیاوان و ژنان ته‌نیا كوڵم بووه، چونكه ژنان كوڵمیان سوور كردووه و ده‌ستیان نه‌خشاندووه، به‌ڵام بۆ جیاكردنه‌وه ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه.