میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای هواوی چین خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆیه‌تی له بواری ته‌له‌ڤزیۆن، كه به پێشكه‌وتووترین سیسته‌م دروستی كردووه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه نوێیه‌ی كۆمپانیای هواوی ناوی "ئۆنر فیجین پرۆ"یه و به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان داده‌نرێ و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كات و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه و به ته‌واوی سه‌رنجی شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ی ڕاكێشاوه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
هواوی دوای ئه‌وه دێ، كه پێشتر كۆمپانیای هواوی ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه بووه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كرا، كه ڕێ نه‌درێ له به‌رهه‌مه‌كانی هواوی سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید به‌كار بهێنرێت، چونكه خاوه‌نداری ئه‌و سیسته‌مه بۆ ئه‌ندرۆید ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، كۆمپانیای هواوی دووپاتی كرده‌وه، ده‌ست ده‌كات به دروستكردنی سیسته‌می تایبه‌تی كارپێكردنی خۆی كه ناوی هارمۆنی ده‌بێت و ماوه‌ی دوو ساڵه په‌ره به‌و سیسته‌مه ده‌درێت، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه نوێیهیشی كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌یخاته بازاڕه‌وه، بتوانێ به سیسته‌می هارمۆنی و ئه‌ندرۆید كار بكات.