بەگوێرەی شیکردنەوە و گوتەکانی ئەندازیارانی میکانیکی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان هیچ سووتەمەنییەکیان تێیدا بەکارناهێندرێت، واتە بێ سووتەمەنی کار دەکەن، ئەمەیش وای لێ دەکات هیچ ئاگرێک نەگرێت، بەڵام بەپێچەوانەی گوتەکان ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی تێسلا لەکاتی رووداوێکی هاتوچۆدا گڕی گرت.
ماڵپەڕی "
reuters" بابەتێکی بڵاو کردووەتەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی تێسلا و ئاماژەی پێ داوە، ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لە جۆری "Tesla Model 3" لە کاتی بەکارهێنانی سیستەمی خۆلێخوڕین لە مۆسکۆ تووشی روداوێکی هاتوچۆ دەبێت و گڕ دەگرێ.
گڕ گرتنی ئەم ئۆتۆمبێلە دەبێتە مایەی سەرسامی دنیا و لەو بارەیەشەوە تێسلا تا ئێستەیش هیچ ڕوونکردەوەیەکی نەداوە کە هۆکاری گڕ گرتنەکەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی چییە.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.