مۆزه‌خانه‌ى خانه‌ی كورد له‌سنه، شوێنێك بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی كولتوور و كه‌له‌پوور و پیشه جیاوازه‌كانی كۆنی كورده و رۆژانه چه‌ندان گه‌شتیار و هاووڵاتی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، مامۆستا ره‌حمانى پور به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى مۆزه‌خانه‌ى خانه‌ى كورد و شاره‌زا له‌مێژووى ئێران به "وشه"ى راگه‌یاند، عه‌ماره‌تى ئاسف واته "بینا، ماڵ"مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 200 ساڵ پێش ئێستە، واته سه‌رده‌مى قاجه‌رییه‌كان و پێش سه‌رده‌مى په‌لهه‌ویه‌كان.
زیاتر گوتی، دواتر ئه‌م بینایه ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ خانه‌ى كۆنى كورد، كه یه‌كێك بووه له خانه كۆنه‌كانى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له ساڵى 1383ى هه‌تاوى واته 2006ی زایینی ئێره كراوه به‌مۆزه‌خانه‌ى خانه‌ى كورد.
روونیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بووه هه‌موو ئه‌و كه‌س و گه‌شتیارانه‌ى دێنه ئێره، له نزیكه‌وه ئاشنابن به‌كولتوور و داوبنه‌ریت و كاره كۆنه‌كانى رابردووى خه‌ڵكى كورد و هه‌وڵدراوه هه‌موو پیشه دێرینه‌كانیش به‌خه‌ڵكى غه‌یره كورد بناسێنرێت.
مۆزه‌خانه‌ى خانه‌ى كورد له‌سنه، ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شارى سنه‌وه و رۆژانه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌هاووڵاتییان و گه‌شتیارانه‌وه، له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ئێران و رۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌ردانى ده‌كرێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى