كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له نوێترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی ئاشكرا كرد ئه‌ویش تۆیۆتا یاریسی مۆدێل 2020 به نوێترین دیزاینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی یارسی مۆدێل 2020 له پێشانگاكانیدا نمایش كرد كه شێوه‌كه‌ی گۆڕانكاری تێداكردووه و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئۆتۆمبێلی یارسی نوێ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزی بۆدیه‌كه‌یشییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 106 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 1.5 لیتری، به‌رێوه‌به‌ری تۆیۆتا ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌نیازن یاریس له‌شێوه‌ی پیكابیش دروست بكه‌ن و له داهاتوودا بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.