گەنجێك لە ئاوی بەنداوی دهۆك خنكا

:: PM:07:39:12/08/2019 ‌

لەگەڵ رووتێكردنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران بۆ هاوینەهەوارەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و مەلەكردن لەناو دەریا و رووبارەكاندا، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی شاری دهۆك لە ئاوی بەنداوی دهۆك خنكا.

وەك پەیامنێری "وشە" ئاماژەی كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، گەنجێكی خەڵكی شاری دهۆك كە تەمەنی 17 ساڵ بوو، لە ئاوی بەنداوی دهۆك خنكا و دواتر تەرمەكەی لەلایەن تیمی مەلەوانزانانی سەر بە بەرگری شارستانی دهۆك دەرهێنراو رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كرا.

دهۆك/ نەوزاد هلووری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل