لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و شاره‌وانیی سلێمانی به هاوكاری لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه، ده‌ستیان كرد به رووخاند و لابردنی ئه‌و شوێنی ئاژهڵفرۆشانه كه به نایاسایی و دوور له كوشتارگه ئاژه‌ڵییان بۆ قوربانیكردن دانراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (13ی ئاب) نزار جه‌لال به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی لابردنی شوێن و مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشانی ناو شاری سلێمانی كه دوور له شێوازێكی ته‌ندروست و هۆشیارانه ئاژه‌ڵیان سه‌ر ده‌بڕی و نایاساییانه كاره‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجام درا بۆ رووخاندن و لابردنی ئه‌و شوێنانه.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی و به‌شی ئامێره‌كان و پۆلیسی هاتوچۆ و فریاكه‌وتن و لیژنه‌كانی تری پێوه‌ندار، به‌شێكی زۆری ئه‌و شوێنانه كه بۆ قوربانیكردن له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه دانرابوون لابران.
به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و شوێنانه جگه له‌وه‌ی له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هیچ مه‌رجیان تێدا نییه هاوكات له رووی ژینگه‌وه ناوچه‌كه‌یان پیس كردبوو، پاشماوه و پیسایی و خوێنی ئاژه‌ڵه‌كه‌یان له‌و ناوه فرێدابوو كه ئه‌و شێوازه دووره له هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی، هاووڵاتییانیش به‌هۆی پشوه‌وه ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له رۆژانی جه‌ژندا به‌رده‌وام له گه‌ران ده‌بین بۆ رێگریكردن له هه‌ر كارێكی نایاسایی.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان هه‌زار ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی سه‌رده‌بڕدرێن و به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و ئاژه‌ڵانه له ناو كوشتارگه‌كان سه‌ر ده‌بڕدرێن و هاوڵاتیان له ماڵه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كوشتارهگه قوربانی ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی