داهاتی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به گوته‌ی گه‌شتوگوزار زیاتر له 62 ملیۆن دۆلاره بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و ده‌شلێ، ئه‌و پاره‌یه راسته‌وخۆ چووه‌ته گیرفانی هاووڵاتییان و خاوه‌نكاره‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (13ی ئاب) ئارام شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان شێوازێكی خۆی هه‌یه كه به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچونی بۆ داهاتی گه‌شتیاران كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌رجی ده‌كات له ناوچه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی گوت، بڕی ئه‌و پاره‌یه دانراوه بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك كه خه‌رجی بكات له هه‌رێمی كوردستان 300 دۆلاره، هه‌رچه‌نده له‌و پاره‌یه‌ش زیاتر خه‌رج ده‌كرێت به‌ڵام گه‌شوگوزار ئه‌و بڕه‌ی مه‌زه‌نده كردووه. له ماوه‌ی سێ رۆژی پێش جه‌ژن تا دووه‌م رۆژی جه‌ژن زیاتر له 70 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته پارێزگای سلێمانی كه داهاتیان زۆر بووه بۆ هاووڵاتییان.
به‌پێی دیاركردنه‌كه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان كه‌هه‌ر تاكێكی گه‌شتیار ٣٠٠ دۆلار خه‌رج ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌و 208 هه‌زار گه‌شتیاره‌ی كه تا دووه‌م رۆژی جه‌ژن هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 62 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌و پاره‌یه‌ش راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و خاوه‌نكاره‌كان.
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل, سه‌رۆكی لقی سلێمانی ئابوریناسانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، داهاتی گه‌شتیاری راسته‌وخۆ بۆ گیرفانی هاووڵاتییان و خاوه‌نكاره‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی دارایی هاووڵاتییان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه پێشكه‌وتووه و ساڵانه به ملیۆنان گه‌شتیار دێنه هه‌رێمی كوردستان و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی