عه‌لیجان ئه‌و هونه‌رمه‌نده توركه‌ی له‌ناو میدیاكاندا به گۆرانییه‌ك ناوبانگی ده‌ركرد و وه‌ك دڵی كچان ناوی هێنرا، ئێسته له كوردستانه و ئاهه‌نگ له شاره كوردییه‌كانی هه‌رێم ساز ده‌كات.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی عه‌لیجان حه‌مید گۆرانیبێژی تورك له كاتی گوتنی گۆرانیی "yandim ay aman" له ئاهه‌نگه‌كان بڵاو بووه‌وه، كه له ڤیدیۆكاندا چه‌ندان كچ به ده‌وریدا ده‌هاتن و گۆرانییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش ناوبانگی زیاتر پێ په‌یدا كرد و ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌نگی دایه‌وه.
ئێسته عه‌لیجان له هه‌رێمی كوردستانه و دوێنێ ئاهه‌نگی له شاری دهۆك ساز كرد و هاوشێوه‌ی توركه‌كان، كچانی كورد ڤیدیۆیان له‌گه‌ڵ تۆمار كرد و گۆرانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گوته‌وه.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، عه‌لیجان بڵاوی كردووه‌ته‌وه به ئاڵای كوردستانه‌وه گۆرانیی "yandim ay aman" له شاری دهۆك ده‌ڵێته‌وه و مژده ده‌داته هه‌وادارانی كه سه‌ردانی پایته‌ختیش ده‌كات و له هه‌ولێر ئاهه‌نگ ساز ده‌كات.