لیستی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاو كرایەوە

:: PM:05:23:14/08/2019 ‌
بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو مووچەی دامەزراوەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت لەگەڵ هاتنی پارەكەش بڕیارە 19ـی مانگ بێت مووچە بەخێرایی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراوە تێیدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو كە دەست پێكی یەكەمین ڕۆژی دەوامە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

هاوكات بڕیارە ڕۆژی 19ـی ئاب ئەو بەشە پارەیەی بەغدا بڕیارە مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بینرێت بگات.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 39722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌