مۆرینۆ و گواردیۆلا ركابەری لەسەر یاریزانێكی ریال مەدرید دەكەن

:: PM:03:23:01/10/2016 ‌
هەردوو یانەی مانچستەری ئینگلیزی بڕیاریانداوە بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەیان گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئیمزا بكەن.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد و پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی داوایان لە بەرپرسانی یانەكانیان كردووە هاوینی داهاتوو هەوڵی جیدی بدەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ تۆنی كڕووسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی.

كرووس كە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جامی مۆندیالی 2014ی بەڕازیلی بەدەستهێنابوو، شێوازی یاریكردنی لەگەڵ هەردوو یانەكەی مانچستەر گونجاوە، هەر لەبەر ئەمە هەردوو راهێنەرەكە وەك پیشەی جارانیان ركابەرییەكانیان دەست پێ دەكەنەوە، بەڵام ئەمجارە لەسەر ئەو ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید.

كڕووس /26 ساڵ/ ئەم هاوینە نزیك بوو ریزی یانەی ریال مەدرید جێبێڵێ، هەروەك خۆشی ئاماژەی بەوەدابوو كە ئارەزوو دەكات وێستگەی داهاتووی خولی نایابی ئینگلیزی بێت.

جێی باسە كڕووس پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەكانی بایرلێڤەركوزن و بایرن میونشن لە خولی ئەڵمانیا یاریی كردبوو، ئەمساڵیش تا ئێستا بەشداریی لە 13 یاریی یانەی ریال مەدرید كردووە و تێیدا 2 گۆڵی تۆمار كردووە و 6 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.

وشە/ ئامانج



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م