فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستیان به بۆردمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ره به پارێزگای مووسڵ كردووه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شانه نووستووه‌كانی داعش كۆتاییان پێهات.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌ڵمه‌تی تۆپبارانه‌ی بۆ سه‌ر بنكه شاراوه‌كانی داعش له ناوچه‌ی گه‌یاره ئه‌نجاممان دا، به هه‌ماهه‌نگی و ڕێككه‌وتن بووه له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌ی داوه، كه‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی سه‌ر به لیوای یه‌كی سه‌ر به فیرقه‌ی 101 به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان به وردی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردمان كردووه، ئامانجیش له‌م تۆپبارانه بۆ ڕێگری بووه له‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ست به دروستكردنه‌وه‌ی بنكه و باره‌گا له‌و ناوچه‌یه بكه‌نه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی ته‌نانه‌ت شانه نووستووه‌كانی داعشه، بۆیه پێویسته هه‌موو هه‌ولێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان نه‌ده‌ین.
پێشتر فه‌رمانده‌كانی سوپای
ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه مه‌ترسی زۆر هه‌یه، سه‌رجه‌م داعشه‌كانی سووریا ڕوو له عێراق بكه‌ن و له‌وێ جارێكی تر كۆ ببنه‌وه و به‌هێز خۆیان ده‌ربخه‌ن و ده‌ست به تێكدانه‌وه‌ی ره‌وشی شاره‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزی هاوپه‌یمانان و به‌رده‌وامی بۆردمانیان له ڕێی هێزه‌كانی ئاسمانه‌وه، بۆیه ئه‌مه كارێكی قورس ده‌بێ، تا به زوویی سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه و ناوچه‌كان داگیر بكه‌نه‌وه.