لێشاوی سه‌ردانی هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار یان چاره‌سه‌رى پزیشكى یان خوێندن، به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حكوومه‌تى توركیا و ئیداره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى توركیا مامه‌ڵه‌یه‌كى خراپ له‌گه‌ڵ گهشتیارنى كورد ده‌كه‌ن و له‌كاتى سه‌ردانی ئه‌و وڵاته لێكۆڵینه‌وه‌ى توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، پسپۆڕێكى یاسایش ئه‌مه به به‌زاندنى سنوورى كه‌سى ده‌زانێت.
له نزیكترین پێشێڵكاریدا شەوی رابردوو سه‌عات 7:30 له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه فڕۆكه‌یه‌كى پڕ له سه‌رنشین گەشتی ئەستەنبوڵی ئەنجام دا و له فرشۆكهخانهى نوێى ئه‌سته‌نبوڵ نیشێتهوه، بەڵام له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رجه‌میان گل ده‌درێنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رنشینێكى كورد له‌و گه‌شته به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌موو گه‌شتیاره كورده‌كانیان له ژوورێكى چاوه‌ڕوانى دانا و كه‌س قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كردین، دواتر ئه‌فسه‌رێكى فڕۆكه‌خانه‌كه هات و مۆبایله تایبتهكانمانى پشكنى و سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانیشمانى سه‌یر كرد.
زیاتر گوتى، هه‌ر كه‌سێك ئاڵاى كوردستان و جلى كوردى له‌به‌ر بوایه یا به وێنه له‌ناو مۆبایله‌كه‌ى بوایه گلیان دهدایهوە و تۆمه‌تى سیاسیان ده‌دایه پاڵى.
هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد کە ئه‌وان سه‌عات 10 گه‌یشتوونه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و تا سه‌عات یه‌ک و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم نه‌یانهێشت له فڕۆكه‌خانه ده‌ربچن.
بەگوتەی گەشتیارەکە، شەش کەس لەو گەشتە دەستبەسەر کران بەهۆی بوونی وێنەی جلی کوردی لە مۆبایلەکانیان.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پارێزەر، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیار بپشكندرێت لەکاتی دابەین لە فڕۆکەخانە، جگه له كه‌لوپه‌له‌كانى نه‌بێت و كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه كه‌ره‌سته‌ى تایبه‌تى بپشكنێت و له‌سه‌ر بیروڕا و کولتووری خۆی لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و پارێزه‌ره گوتى، ڕووداوه‌كه چه‌ندان جار دووباره بووه‌ته‌وه و پێویسته حكوومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكات و بێته سه‌رخه‌ت و دواتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى ده‌ره‌وه پێوه‌ندییه‌كان باشتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت و دووه‌باره نه‌بێته‌وه.
ئاشكراى كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ر وڵاتێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت بۆیه ئه‌سته‌مه كه‌س بتوانێت سكاڵا تۆمار بكات ئه‌مه‌یش كێشه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مافیان ده‌خورێت له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان.
ئەم حاڵەتە چەندان جارە دووبارە دەبێتەوە و تەنیا لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا و تایبەت بەرانبەر گەشتیاری کورد هەیە.