توێژه‌ر و زانایانی به‌ریتانیا له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی زه‌یتوونی خۆشكراو زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌دوای خۆی ده‌هێنێت، چونكه ته‌نیا خواردنی پێنج ده‌نك زه‌یتوونی خۆشكراو، به قه‌د پێویستی یه‌ك خوێ ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه، كه ئه‌مه‌یش تووشی جۆره‌ها كێشه‌ی ته‌ندروستیمان ده‌كات.
توێژه‌رانی زانكۆی كوین ماری له
له‌نده‌ن و ڕێكخراوی ئه‌كشن ئۆن سولت له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌وه، كه زه‌یتوونی خۆشكراو ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خوێی پێوه كراوه، بۆیه به خواردنی ڕێژه‌ی خوێ و یۆد له جه‌سته زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و زیاتر له‌و ڕێژه ده‌بێ كه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستیه‌تی.
توێژه‌ران 555 جۆری زه‌یتوونی جیا جیای خۆشكراوی بازاڕه‌كانیان كڕی و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه هه‌ریه‌كێك له‌و جۆره جیاوازانه كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه زه‌یتوونی خۆشكراو له پێنج ده‌نك زیاتر له پێنج گرام خوێی پێوه‌كراوه، ئه‌مه‌یش نزیك و هاوتای پێویستی مرۆڤه بۆ خوێ له ڕۆژێكدا كه ته‌نیا شه‌ش گرامه.
بوونی خوێیه‌كی زۆر له زه‌یتوونی خۆشكراو وا ده‌كات، مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات زۆرترین خوێ ده‌خوات، كه خوێش به یه‌كێك له خواردنه مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێ، به تایبه‌ت بۆ ئێسكی مرۆڤ زۆرترین زیانی هه‌یه و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی جیا جیامان ده‌كات.