مامه‌ڵه و بڕیار و سیفه‌ت و جووڵه و هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ به ته‌واوی دنیای شۆك كردووه، ئه‌و به سه‌رشێت و گه‌مژه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له دیوێكی تره‌وه‌یش به بازرگانێكی سه‌ركه‌وتوو، هه‌ریه‌كه و پێناسه‌یه‌كی ده‌كات و كه‌س ناتوانێ له كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا بگات، به‌ڵام دواجار ڕوون بووه‌وه كه تره‌مپ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌ینوێنێ كه‌سایه‌تی خۆی نییه، به‌ڵكوو كه‌سایه‌تی رۆی كۆهنه و دزیویه‌تی، چونكه هه‌موو شته‌كانی لاساییكردنه‌وه‌ی كۆهنی پارێزه‌ره.
دۆناڵد تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بووه‌ته باس و خواسی هه‌مووان، به تایبه‌ت دوای بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره سه‌یر و له‌ناكاوه‌كانی و به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مانه وایان كرد توێژه‌رانی بواری كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی به دوای كه‌سایه‌تی تره‌مپ بگه‌ڕێن و لێی بكۆڵنه‌وه.
دواجار توانرا كه‌سایه‌تی تره‌مپ له به‌رگی كه‌سێتییه‌كی تر بدۆزرێته‌وه، كه له 1986 كۆچی دوایی كردووه و دۆناڵد تره‌مپ له ته‌مه‌نی گه‌نجی زۆر پێی سه‌رسام بووه و زۆرجاریش له‌گه‌ڵ دانیشتووه و له‌لایه‌ن رۆی كۆهنه‌وه ئامۆژگاری كراوه.
ڕۆی كۆهن یه‌كێك بوو له پارێزه‌ره دیار و به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت به‌هۆی ناوداری بوو به ڕاوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی پیران له سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجا، توانی 18 مانگ له‌و كاره‌ی بمێنێته‌وه، دواتر وه‌ك پارێزه‌رێك له نیویۆرك ده‌ستی به‌كار كرد، تا گیانی له ده‌ست دا.
كۆهن هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو و خه‌ڵكێكی زۆر و حكوومه‌ت و به‌رپرس و كۆمپانیاكان له كاتی بوونی كێشه دۆسیه‌كانیان ڕاده‌ستی ئه‌و ده‌كرد، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش دا كه‌سایه‌تی ببووه جێی باس و خواسی خه‌ڵك، چونكه كاری دوژمنكارانه‌ی زۆر سه‌یر و ڕه‌فتاری خراپ و نامۆی زۆری هه‌بوو، جیا له‌وه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرا به بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان، ئه‌ویش هه‌موو ئه‌مانه‌ی نه‌ده‌شارده‌وه و به ئاشكرا ده‌ژیا و سه‌ره‌ڕای ناوبانگه‌كه زۆره‌كه‌ی كه چی تا ساڵانی حه‌فتایش هاتوچۆی یانه‌كانی شه‌وانه و دیسكۆكانی ده‌كرد.
كاریگه‌ری جۆری ژیانكردنی كۆهن له‌سه‌ر به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی دوای خۆی ده‌ركه‌وت، له دیارترینیشیان دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكایه، كۆهن ئامۆژگاری تره‌مپی كردووه، كه هیچ كات دان به هه‌ڵه‌دا نه‌نێ و هه‌میشه له هێرشبردن دا بێ و هه‌مووكاتیش خواستی بۆ سه‌ركه‌وتن بێ و ڕووبه‌ڕووی میدیاكان ببێته‌وه، ئه‌مانه‌ی تره‌مپیش له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامی داون، هه‌مان ئه‌و ئامۆژگاریانه‌یه كه كۆهن به‌ر له مردنی به تره‌مپی گوتووه.
رۆی ماركۆس كۆهن له 20ی شوبات/فێبرایه‌ری 1927 له برۆنكسی نیویۆرك هاتووه‌ته دنیاوه و باوكی دادوه‌ر و دایكیشی ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز بووه، كاتێك منداڵ بووه بۆ هه‌مووان ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌و زیره‌كییه‌كی نائاسایی هه‌یه، بۆیه نێردرایه قوتابخانه‌ی تایبه‌ت، له‌و كاته‌ی له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی بووه، توانیویه‌تی ئۆفه‌رێكی به‌رپرسی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه فیدرالییه‌كان بباته‌وه، ئه‌ویش به دانانی ئێزگه‌یه‌كی ڕادیۆیی.
دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان پێوه‌ندی به زانكۆی كۆڵۆمبیاوه كرد و له‌وێ له كۆلێژی ماف ده‌ستی به خوێندن كرد و له ته‌مه‌نی 19 ساڵی به‌هۆی زیره‌كی توانی زانكۆ ته‌واو بكات و دوو ساڵ چاوه‌ڕێی كرد، تا ببێت به ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و دواتر وه‌ك پارێزه‌ری یاریده‌ده‌ر ده‌ستی به‌كار كرد و پاشان وه‌ك لێكۆڵه‌ر له دادگا دامه‌زرا، له ساڵی 1951 بوو به پارێزه‌ری دۆسیه‌ی رۆزنبێرگ، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌و دۆسیه‌یه له ئه‌مه‌ریكا و توانی ڕۆلێكی باڵای تێدا بگێڕێت.
له 1953 وازی له كاری پارێزه‌رایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك هێنا و پاشان له‌لایه‌ن سیناتۆر جۆزێف مه‌كارسی وه‌ك ڕاوێژكاری تایبه‌تی خۆی دامه‌زرێنرا، به‌هۆی ڕقی زۆری له شیوعییه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خسێنرا، وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌ست به‌كاربوو.
كۆهن كه‌سێكی ته‌واو سه‌رشێت بوو، كاتێك بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی بانگ كرا به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی سه‌ربازی دوور بخرێته‌وه، دۆسیه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دروست كرد و به ئه‌نقه‌ست دزه‌ی پێ كرد، به‌وهۆیه‌وه له خزمه‌تی سه‌ربازی دوورخرایه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی بنه‌ما ڕه‌وشتییه‌كان كه پێویسته له هه‌ر سه‌ربازێك بوونی هه‌بێت.
ئه‌و به پارێزه‌رێكی زۆر توندڕۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رست داده‌نرا و به توندی دژی شیوعییه‌ت بوو و پشتیوانی كریستیانیه‌تی ده‌كرد و خۆیشی بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرد بوو، هاوكات ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له خه‌ڵكی تری سه‌ر زه‌وی به گرنگتر هه‌ژمار ده‌كرد، هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئێسته كه تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌دات.