ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك له سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ری باشووری به‌غدا یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه نه‌بووه و دوا ته‌قینه‌وه‌یش نابێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه میلیشیاكان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق ده‌رچوون و به ته‌واوی پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی ئێرانن، ئه‌مه‌یش ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه له زووه‌وه شاره‌زایان و ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان له‌باره‌وه ده‌دا، په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ توێژینه‌وه له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك له به‌دواداچوونێكدا به وردی له‌وباره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ توێژینه‌وه له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر زاڵبوونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر چه‌كی قورس، به‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هێزه میلیشیاییه نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌ر عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی زیادی كردووه، به‌ڵكوو بووه‌ته كێشه‌یه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌ت بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هیشام هاشمی بۆ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دۆسیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئێسته بووه‌ته دۆسیه‌یه‌كی یه‌كجار قورس و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ی به ڕووی حكوومه‌تی عێراق دروست كردووه، به تایبه‌ت بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی و سوپای عێراق كه فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چی ناتوانن هیچ فه‌رمانێك به‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیدا بكه‌ن.
هاشمی دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له نێوان حه‌شد و حكوومه‌ت دروست بووه، سه‌رده‌كێشێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانده‌ی گرووپه میلیشیاكان به‌رده‌وام بن له فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌ت، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رێكی یه‌كجار به‌هێزه كه حكوومه‌ت بخه‌ن و حكوومه‌تێكی تری ته‌واو دارده‌ستی ئێران له شوێنی ئه‌و دروست بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و گرژییه‌ی كه دروست بووه، هه‌موو گرووپه میلیشیاكان لێی به‌رپرسن نین، به‌ڵكوو ته‌نیا پێنج تا حه‌وت گرووپن به توندی دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه و به ته‌واوی له ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت ده‌رچوون و وه‌كو حكوومه‌ت له‌ناو حكوومه‌ت مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هیچ حسابێك بۆ یاسا و حكوومه‌ت و ڕێساكان ناكه‌ن و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌و ویسته‌ی ئه‌وانیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چوارچێوه و سنووری بۆ دانراوه و به‌و ئاراسته‌یه‌وه ده‌جولێنرێن.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان و سه‌رچاوه باڵاكانی ته‌ناهی له عێراق ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له‌لایه‌ن خودی میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، به مه‌به‌ستی دروستكردنی دۆخێكی ته‌واو نائارام و پڕ له گرژی، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی نه‌توانێ جێبه‌جێ بكات، كه ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌تی به میلیشیاكان دا، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی تری عێراقه‌وه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. جیا له‌وه‌یش له‌و دۆخه‌دا ته‌قینه‌وه‌كان دووباره ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه و تیرۆریستان ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دروستبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراق ئێسته ته‌نیا و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری عێراق له توندوتیژی زیانمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه، زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ناهی عێراق جارێكی تر تووشی هه‌ره‌سهێنان ببێ، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ناچار بێ داوا له میلیشیاكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان بپارێزن و دووباره ئارامی له ناوچه جیا جیاكان دروست بكه‌نه‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتن هاتووه، كه دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه‌ی چه‌كی باشووری به‌غدا و كۆگاكه‌ی شاره‌دێی ئامرلی سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتوو، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش درێژ ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بیانوون و ده‌كرێ له دیوێكی تره‌وه سه‌یری بكرێ، چونكه ئه‌م كارانه به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی
میلیشیاكان و ئێرانن، ڕێ ناده‌ن حكوومه‌تی عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رنامه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنیان به هێزه‌كانی تری عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دوو مانگی ڕابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به شه‌پۆلی تری گرتنی خه‌ڵك و ڕه‌شبگیری خۆپێشانده‌ران و چالاكانی مه‌ده‌نی كردووه، هاوكات ئه‌و پیاوه ئاینیانه‌ی كه دژی حه‌شدی شه‌عبین ده‌ڕفێنرێن و كۆتاییان پێ ده‌هێنرێت، جیا له‌وه‌یش هێرش بۆ سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی وایكردووه به ته‌واوی داهاتوویه‌كی نزیك و پڕ له ئاشووب له عێراق چاوه‌ڕوان بكرێت.
وه‌كو هێرش بۆ سه‌ر كونسوڵیه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌سڕه و باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا له ڕێی مووشه‌كه‌وه، هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی رومێڵه به‌سڕه له 19ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو، هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق له باكوری به‌غدا كه ڕاوێژكارانی ئه‌مه‌ریكا و فڕۆكه‌ی ئێف 16ی تێدا بووه، هێرش بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی وه‌به‌رهێنه‌ران و گه‌وره سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكان و چه‌ندان تاوانی گه‌وره‌ی تر، هه‌موو ئه‌مانه میلیشیاكان لێی به‌رپرسن و به فه‌رمانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات دۆخی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ره‌تا و ئاشووبێكی تری گه‌وره له عێراق به‌رپا ببێت.