میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا تایبه‌تمه‌ندییه نوێ و نایابه‌كانی ئایفۆن 11یان ڕاگه‌یاند، كه بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2020 بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
پێگه‌ی
سی نێت له‌وباره‌وه ورده‌كاری ته‌واوی خستووه‌ته‌ڕوو و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئایفۆن 11 تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له ڕێی 5Gی ده‌بێت له‌گه‌ڵ زۆر تایبه‌تمه‌ندی تر، به‌ڵام له‌باره‌ی خستنه‌ڕووی ئایفۆنێك كه توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌م پرۆژه‌یه له 2020 ناخرێته ڕوو، به‌ڵكوو له 2021 له به‌رنامه‌ی كاركردنی كۆمپانیای ئه‌پڵدایه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ئایفۆن 11 پێگه‌ی سی نێت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه جیا له‌و ڕه‌نگانه‌ی ئایفۆن كه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕابردوو پێ خراوه‌ته ڕوو، له ئایفۆن 11 ڕه‌نگێكی تریش زیاد ده‌بێ، كه ئه‌ویش سه‌وزێكی تۆخه، هاوكات ئه‌پڵ به سێ جۆر تایبه‌تمه‌ندی و قه‌باره‌ی جیا جیاوه ئایفۆن 11 ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان ئایفۆن 11 هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی هه‌وڵده‌درێ كه به نرخێكی گونجاو و كه‌متر له جۆره‌كانی تری ئایفۆن بخرێته بازاڕ، بڕیاره سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ تیم كوك به فه‌رمی له 10ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ئایفۆن 11 بخاته ڕوو.