بۆ دوورخستنه‌وه‌ی زیاتری به‌غدا له واشنتن، پاش ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مجاره میلیشیاكان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی فشاركردن كردووه، تا به‌غدا ناچار بكه‌ن سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئێس 400ی ڕووسی بكڕێت و به ته‌واوی كێشه له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا دروست ببێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به گشتی و گرووپه‌كانی سه‌ر به تاران به تایبه‌تی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی فشار دروستكردن له‌سه‌ر حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بكه‌وێته گفتوگۆ و گرێبه‌ستی كڕینی مووشه‌كی به‌رگری ئێس 400ی ڕووسی واژوو بكه‌ن و هاوكات داوایش كراوه، فڕینی فڕۆكه‌كان له ئاسمانی عێراق قه‌ده‌غه بكرێت، یان به ته‌واوی سنووردار بكرێت.
به‌رپرسێكی باڵا له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی ڕاگه‌یاندووه، كه عه‌بدولمه‌هدی ڕاوێژی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووه، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی فڕین له‌سه‌ر ناوچه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له ساڵی 2011 كراوه، ماف به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات كه ئاسمانی عێراق بپارێزێ و به ته‌واویش توانای به‌كارهێنانی هه‌بێت، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌یانه‌وێ له په‌رله‌مانیش ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و كۆسپه‌وه ئێسته میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ به كڕینی مووشه‌كی ئێس 400ی ڕووسی، كۆتایی به باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق بهێنن و به ته‌واویش حكوومه‌تی عێراق له ئه‌مه‌ریكا دوور بخه‌نه‌وه و له دۆسته‌وه بۆ دوژمنی ئه‌مه‌ریكا بیگۆڕن، چونكه به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه به ته‌واوی واشنتن تووڕه ده‌كات.