هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له‌و بڕیاره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هاته‌ده‌نگ كه له‌باره‌ى فڕینى سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له ئاسمانى عێراق ده‌ریكردبوو.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به فه‌رمى راى گه‌یاندووه، پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕیاره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه له‌باره‌ی فڕینى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق داویه‌تى.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى دا، هه‌ر هه‌ڵفڕینێكى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌بێت به ره‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بێت، یان به ئاگه‌دارى ئه‌و كه‌سه بێت كه سه‌رۆك وه‌زیران دیارى ده‌كات.
ئه‌و بڕیاره‌ى عه‌بدولمه‌هدیش دواى بۆدرمانكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى سه‌قه‌ڕ هات كه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبییه، گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام درابێت.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆ به فه‌رمى پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیاره‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى راگه‌یاندووه و له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمانى هاتووه، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانان له سنوورى سه‌روه‌ری عێراق میوانن، ئه‌وا پابه‌ند ده‌بن به هه‌موو ئه‌و بڕیار و رێنوێنییانه‌ى كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ده‌درێن".