ئەوقاف لەسەر كێشەی مەلا هەڵۆ و مەلا فاتیح پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

:: AM:11:13:17/08/2019 ‌
بەرپرسێكی وەزاەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات بە زمای گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن و بە زمانی زبر وەڵامی یەكتر نەدەنەوە.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئاب، ئەمیر عوسمان بەڕێوەبەری ئاین و پێكەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێمە داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكەین زمانی زبر بەرانبەر یەكتر بەكار نەهێنن و بەشێوەی گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

بەڕێوەبەری ئاین و پێكەوە ژیان گوتی، ئەو مامۆستا ئاینییانە تا ئێستە كێشەكانیان بۆ وەزارەتی ئەوقاف نەهێناوە ڕەنگە چارەسەركردنی ئاسانتر بێت، بۆیە پێویستە لایەنی بەرپرس لە یەكێتی زانایانیش هەوڵ بدات ئەو هەڵمەت ڕابگرێت كە لە سۆشیال میدیا دەكرێت.

ماوەی دوو ڕۆژە دوو مامۆستای ئاینی لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەڵامی یەكتر دەدەنەوە ناوی یەكتر بە دەجال و جوجك دەبەن، ئەوەیش وایكردووە هاووڵاتییان نیگەران بن و هەڵمەتی دژە بە یەكتر لە سۆشیال میدیا ڕابگەیەنن.




وشە - رامیار جەواد