توێژه‌رانی بواری سكویریتیی ئینته‌رنێت، كه‌لێنێكیان له هێدفۆنی بلتووس دۆزییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ده‌بێته ئه‌گه‌ری هێرشكردن بۆ سه‌ره ملیۆنان كه‌س كه هاككه‌ران ده‌توانن گوێیان له ته‌له‌فۆنه‌كانت بێت.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌ی بواری سكویریتیی ئینته‌رنێت، هه‌ر ئامێرێك له ڕێی بلوتووسه‌وه به مۆبایله‌كه‌تی ببه‌ستی، وه‌ك هێدفۆن و پرێنته‌ر، ئه‌وا سه‌لامه‌ت نییه و هاككه‌رانی پێشكه‌وتوو ده‌توانن بگه‌ن به زانیارییه‌كانت له ڕێی ئه‌و هێدفۆنه بلوتووسانه‌وه، به ئاسانی ده‌كرێ گوێ بۆ پێوه‌ندییه‌كانت هه‌ڵخه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانن زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت ببینن و ده‌ستكاریشی بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا ڕوو ده‌دات كه ده‌ته‌وێ له ڕێی بلوتووسه‌وه شتێك بگوازیته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره وه‌ك ئه‌و توێژه‌رانه ئاماژه‌یان پێ كردووه، له‌ڕێی ئامێره بلوتووسه‌كانه‌وه، زۆر به ئاسانی ده‌توانرێ هه‌موو قوفڵه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه هیچ سه‌لامه‌تییه‌كی تێدا نامێنێ.
تیمێكی توێژه‌ران له زانكۆی سه‌نگافووره بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و دیزاین و تیمێكی ئۆكسفۆرد و سه‌نته‌ری سیسبا، پێكه‌وه ئه‌و كه‌لێنه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن، ئێسته ته‌نیا له‌ڕێی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌وه هاككه‌ران ده‌توانن بێنه ناو مۆبایله‌كانتانه‌وه، به‌ڵام له داهاتوودا به‌وه ناوه‌ستێ، ته‌نیا به به‌ستنی ئامێره‌كه‌ت به یه‌كێك له ئامێره‌كانی بلوتووس، یه‌كسه‌ر ئه‌گه‌ری هێش بۆ سه‌ری له‌ئارادا ده‌بێ.
كوردۆ