وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات، له ده‌رمانخانه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جیره، رۆبۆتی خسته كار بۆ پێدانی ده‌رمان به نه‌خۆشه‌كان.
له چوارچێوه‌ی پشتبه‌ستن به تازه‌ترین داهێنانه ته‌كنیكییه‌كان، له بواری سه‌لامه‌تیی ده‌رماندا، ئیمارات له ده‌رمانخانه‌یه‌كدا سیستمی پێدانی ده‌رمانی له رێی رۆبۆته‌وه جێبه‌جێ كرد، به جۆرێك به كارت داوای جۆری ده‌رمانه‌كه ده‌كرێت و رۆبۆته‌كانیش ده‌رمانه‌كه به داخوازیكه‌ر ده‌ده‌ن، مه‌به‌ست له‌و كاره، سنووردانانه بۆ هه‌ڵه‌پێدانی ده‌رمان.
ئه‌و سیستمه به‌ره‌به‌ر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، به جۆرێك هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، له داهاتوودا به‌و سیستمه كار ده‌كه‌ن كه 12 ملیۆن درهه‌می تێ ده‌چێت.
دیزاین و په‌ره‌پێدانی سه‌كۆی پێدانی ده‌رمان به نه‌خۆش، به پێوانه‌ی خزمه‌تی حه‌وت ئه‌ستێره‌یه، ئه‌وه‌یش بۆ ئاسووده‌یی و دڵخۆشیی سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه، وێڕای ئه‌وه به باشترین شێوه خزمه‌ته حكوومییه‌كانی تریش ده‌كرێن.
بۆ زانین، سیستمی كاری ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه، سیستمی خه‌زنكردنی ئه‌لیكترۆنییه، بۆ گره‌نتیكردنی شیانیی ده‌رمان و كوالێتیی خه‌زنكردن، هه‌روه‌ها به‌فرگری ئۆتۆماتیكیشی هه‌یه و سیستمێكی زیره‌كی چاودێریشی هه‌یه بۆ باشتركردنی چۆنیه‌تیی خه‌زنكردن به باشترین شێوه.