گۆرانیبێژى لاو هەڵوێست محەمەد له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام بەشێک لەو گۆرانییهى بڵاو کردووهتهوه كه بڕیاره له ئایندهیهكى نزیك به ڤیدیۆ کلیپی وهك نوێترین بهرههمى بڵاوى بکاتەوە.
هونەرمەند و گۆرانیبێژ "هەڵویست" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێک لە کلیپە نوێیەکەی بڵاو کردەوە و بڕیاره لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی کلیپەکە بڵاو بکاتەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی بکات.
هەڵوێست محەمەد، ساڵی 1985 لەشاری هەڵەبجە لەدایكبووە، ساڵی 2007 كۆلێژی ئەندازیاری بیناكاریی لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە، لەم ساڵانەی دوایدا دەرکەوت و توانی بە شێواز و ستایلی گۆرانییەکانی سەرنجی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی ڕابکێشێت.