فه‌یسه‌ڵ ههموهندی له‌باره‌ى وه‌رگێڕانى رۆمانى "2084" ده‌دوێ كه پێشبینى له‌ناوچوونى عه‌ره‌بى تێدا ده‌كرێت
فه‌یسه‌ڵ هه‌مه‌وه‌ندى چیرۆكنووس و وه‌رگێڕ، له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه"دا باس له دوایین كارى خۆى ده‌كات كه وه‌رگێڕانى رۆمانێكی واسینى ئهعرهجه به‌ناوى "2084". ئه‌و رۆمانه له دنیاى عه‌ره‌بى زۆرى له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌مه‌وه‌ندی باس له گرنگى ئه‌و رۆمانه ده‌كات بۆ خوێنه‌رى كورد و ده‌شڵێ، به‌هۆى چهمووشى ده‌قه‌كانى، وه‌رگێڕانى رۆمانه‌كانى واسینى كارێكى ئاسان نییه.
به‌ر له هه‌موو پرسیارێك، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى من رۆمانه‌كانى واسینى ئه‌عره‌ج كه‌م هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، یان هه‌ر نه‌كراون، ده‌مه‌وێ بزانم ئایا تۆ یه‌كه‌م وه‌رگێڕى كوردى ده‌ست بۆ كاره‌كانى واسینى ده‌به‌یت یان پێشتر كراون؟.
واسینى له ڕۆمانه‌كانیدا ئاسان نییه ده‌ستى بۆ ببه‌ى. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نییه ڕۆمانه‌كانى نایه‌نه وه‌رگێڕان، به‌ڵكو ده‌بێ به وریاییه‌وه كار له‌ودیوى تێگه‌یشتنه‌كانى بكه‌ی، ڕه‌نگه بڵێم ده‌قه‌كانى چهمووشن به ئاسانى نایه‌نه ده‌ست. سه‌باح ئیسماعیل ڕۆمانى ماڵه ئهندهلووسییهكهى وه‌رگێڕاوه بۆ كوردى، له‌وه به‌دوا باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سى تر ڕۆمانه‌كانى كورداندبێ.
له‌م ڕۆمانى 2084 سه‌ربورده‌ى دوایین عه‌ره‌ب، كارم له‌سه‌ر زۆر ڕووى وه‌رگێڕان كردووه، به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌ودیوى تێگه‌یشتن و دنیابینی بۆ ڕووداوه‌كان، بۆ نموونه هه‌ر وشه‌ى (بۆره)ى بۆ چه‌ندان ڕه‌مز به‌كار هێناوه، كه زۆرجار تووشى هه‌ڵه‌ى كردووم، وه‌لێ دواتر له سووسه‌كردن به دیارییه‌وه ڕاستم كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆرهى بۆ گورگ و باباى گه‌وره و خاك و خۆڵى نیشتمان و ئه‌و ڕۆحه‌ى له ناخیدا رێنوێنیى ده‌كرد، به‌كار هێناوه.
واسینى زۆرتر ده‌ستى بۆ ڕووداوه مێژووییه‌كان بردووه، ئه‌ویش وه‌ك ڕه‌خنه‌گرتن له بارودۆخى نائاگایى عه‌ره‌ب، له‌مه‌ڕ سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیا. ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆمانه‌یدا عه‌ره‌ب ده‌خاته به‌رانبه‌ر دنیابینی ڕۆژاوا، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌دا هاتووه "ئێوه به‌سه‌ر ئه‌م ئۆقیانووسى سامانى نه‌وت و كانزاكان بیرتان نه‌كردووه‌ته‌وه وه‌ك ڕۆژاوا بایه‌خ به بوارى ته‌كنه‌لۆجیا بده‌ن، هه‌ر كلكى وشترهكانتان گرتووه".
پێم وایه واسینى ده‌یه‌وێ هاوارێك بێ له گوێى ته‌واوى نه‌ته‌وه‌كه‌ى، وریایان بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ڕووى ده‌مى له سه‌رۆكه‌كانه. هاوارێكه بۆ ده‌رچوون له خێڵگهرایى عه‌ره‌ب.
دوایین كارى تۆ وه‌رگێڕانى رۆمانى 2084، له ساڵانى رابردوو زۆر شت له‌سه‌ر ئه‌و رۆمانه نووسراوه، هه‌ندێك ده‌ڵێن رۆمانێكى تر به هه‌مان ناو هه‌یه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكى تر‌ى جه‌زائیرى نووسراوه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت چه‌ندان كتێبى تر به هه‌مان ناو "2084" هه‌یه، بۆچی وایه؟
زۆر ئاساییه ڕۆمانى تر له‌و شێوه و شێوازه به ناونیشانى ساڵیشه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه ناچێته دۆخى نه‌شیاو چونكه ئه‌وه‌ى دزرابێ، نووسه‌ر ده‌توانێ ده‌ق له‌ناو ده‌قه‌كه‌ى خۆى ته‌وزیف بكات. به‌شبه‌حاڵى خۆم به ناونیشانى 2084م به‌رچاو نه‌كه‌وتووه. وه‌لێ له‌و بابه‌ته كه ده‌چێته خه‌یاڵى زانستییه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه ڕۆمانى (وه‌ستان له زنجبار) كه ساڵى 1978 نووسراوه، باس له ڕوودانى ساڵى 2010 ده‌كات، باس له ئامێرێكى ئه‌لیكترۆنى ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى باس له مۆبایل بكات. جۆن هۆستن ساڵى 1934 له‌دایك بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه خووى داوه‌ته خه‌یاڵى زانستى، باسێكى خه‌یاڵ زانستییه. ڕۆمانى (گه‌ڕان به‌دواى زه‌مه‌نێكى ونبوو)ى مارسیل برۆست.
جۆرج ئۆریۆڵ و ڕۆمانى 1984 ڕۆمانێكى خه‌یاڵییه. ئه‌ویش پێشبینى له سه‌رده‌مێك ده‌كات، كه ئامێرى چاودێرى پێشكه‌وتووى تێدا به‌رهه‌م دێت. ئه‌و ڕۆمانه‌ى له ساڵى 1949 دا نووسیوه‌ته‌وه، كه باس له ساڵى 1984 ده‌كات. ئه‌وه‌ى واسینى ده‌باته‌وه لاى ئه‌و ڕۆمانه كه به ئاشكرا باس له ڕۆمانه‌كه ده‌كات له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌ى خۆى، شتێ نییه ناوى دزى لێ بنرێ، ته‌وزیفكردنى ئه‌و ڕۆمانه بۆ خۆى ته‌فسیرێكى به‌دواوه‌یه.
واى بۆ ده‌چم ئه‌م ڕۆمانه درێژه‌پێده‌رى خه‌یاڵى زانستى 1984 بێت، كه پێشبینى ده‌كات له 2084 عه‌ره‌ب به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌یان له سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیا قڕیان تێبكه‌وێت. هه‌موو ئه‌و ڕۆمانه مێژووییانه‌ى سه‌ركه‌وتنیان له پێشبینیكردندا هه‌بووه، كه دواى جه‌نگه‌كان شیكارهییان بۆ سه‌رده‌مى بانه‌ڕۆژ كردووه، سه‌ركه‌وتوو بوونه.
وه‌ك له ناونیشانهكهیشى دیاره ئه‌م رۆمانه باس له لاوازبوونى عه‌ره‌ب ده‌كات له ساڵى 2084، ئێمه‌ى كورد كه به ده‌ست عه‌ره‌به‌وه مه‌ینه‌تیمان دیوه، پێت وایه ئه‌م رۆمانه چ گرنگییه‌كى بۆ خوێنه‌رانى كورد هه‌یه؟
واسینى له‌م ڕۆمانه‌یدا ده‌رئه‌نجامى ئه‌و جه‌نگانه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه كه شه‌ڕى ته‌كنه‌لۆجیایه نه‌ك شه‌ڕى خێڵه‌كى، عه‌ره‌ب ده‌باته‌وه سه‌رده‌مى جاهلییه‌ت. دژ به بیرۆكه‌ى شه‌ڕى به‌ناو ئیسلامه‌وه ده‌وه‌ستێت، شه‌ڕى شمشێر به‌رانبه‌ر به ته‌كنه‌لۆجیاى ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكى خۆتڕێنه. ئه‌م دوایین عه‌ره‌بى وه‌ك سیمبۆلێك هه‌ڵبژاردووه، وه‌لێ زانایه‌كى ئه‌تۆمییه، لێره‌دا دوو حاڵه‌ت ده‌خاته به‌رچاو، یه‌ك زانایه‌كى ئه‌تۆمى عه‌ره‌ب له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به زانا، دوو ئه‌م زانایه‌ش ده‌كه‌وێته به‌ر دوو ئاراسته‌ى فكرى، یه‌ك وه‌ك زانایه‌ك كار له‌سه‌ر بۆمبێك ده‌كات شار وێرانكه‌ر نه‌بێت، دوو ئه‌م زانایه زوو زوو له ناخیدا عرووبه موچیارى ده‌كاته‌وه كه به شوێن باو باپیرانییه‌وه بڕوات. ئه‌گه‌رچى ئاشكرا باوه‌ڕى به رێكخراوى داعش و كۆربۆ نییه، وه‌لێ له ناخه‌وه عرووبه ئه‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتووانه‌ى داعشى بۆ هه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌و شه‌ڕانه‌ى له عێراق ڕووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى بووه‌ته‌وه. دیسانه‌وه گشت ئه‌مانه واقیعێكى ڕه‌خنه‌گرانه‌یه ڕووبه‌ڕووى سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كانى ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته له‌م سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیادا ئاراسته‌ى بیرى مرۆڤیش له نووسینه‌وه‌ى ده‌قه‌كاندا ده‌گۆڕێ. زیاتر خه‌یاڵى زانستى ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه. كوردیش له‌م ڕه‌وتى پێشكه‌وتنه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له ده‌وروبه‌ره‌كه حاڵى بێت، پێویسته ئاگادارى ڕه‌وتى جیهانى بێت. ئه‌گه‌ر پێشتر له سنوورێكى داخراوى عه‌قڵى عه‌ره‌بى و فارس و توركدا سه‌رقاڵى گوتاری سیاسى بوو، بابهتهكانیشى دوور له ته‌كنه‌لۆجیا به‌ند بوو به شۆڕشه‌وه. ئه‌مڕۆ به‌هۆى ته‌كنه‌لۆجیاوه پێویسته كوردیش له‌و باڵى تاریكى و دواكه‌وتوویى عه‌قڵى عه‌ره‌بییه بێته ده‌ره‌وه، له پێشهاتى بانهڕۆژى خۆى بدوێت. پێشبینیكردن هه‌ر كارى سیاسییه‌كان نییه، ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانیش ڕۆڵى تێدا ده‌بینن.
هه‌ڵبه‌ته تۆ وه‌ك وه‌رگێڕێك كتێبه‌كه‌ت زۆر به وردى خوێندووه‌ته‌وه، چۆن پێناسه‌ى ئه‌م كتێبه‌مان بۆ ده‌كه‌یت تا خوێنه‌ران هه‌ست به گرنگییه‌كه‌ى بكه‌ن؟
ئه‌م ڕۆمانه‌ى واسینى كه به زمانى عه‌ره‌بى نووسراوه، وه‌لێ به عه‌قڵى ڕۆژاوا داڕێژراوه. ته‌نانه‌ت بۆ خۆى به‌راوردێكى له نێوان عه‌قڵى عه‌ره‌بى و ڕۆژاوایشدا كردووه. دواتر به ته‌وزیفكردنى ڕۆمانى 1984ی ئۆروێڵ، یه‌كه‌م پێشبینى خۆى وه‌ك عه‌ره‌بێك ده‌رده‌خات. ئه‌م ڕۆمانه به ته‌واوكه‌رى ڕۆمانى 1984 ناوزه‌د ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت عه‌ره‌ب به عه‌قڵى خێڵه‌كى بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌و عه‌قڵه‌ش مه‌حاڵه له خه‌یاڵى زانستى نزیك ببێته‌وه. پێم وایه كوردیش له وه‌رچه‌رخانى دنیادیده‌یی خۆیدا ده‌بێ پشت به خه‌یاڵ و پێشبینى زانستی بكات، نه‌ك هه‌ر وابه‌سته‌ى مهتهڵهكانى داپیره بێ.
وه‌ك چۆن واسینى له‌و پێشبینییه‌ى جۆرج ئۆرویڵ پێشبینى بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى داهێنا، كوردیش پێشبینى خۆى لێ بخاته گه‌ڕ، ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه من بۆچى ئه‌م ڕۆمانه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى. دواتر واسینى له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت، من 40 ساڵه ده‌نووسم، 40 ساڵه ده‌مه‌وێ فێر بم، 40 ساڵه ده‌مه‌وێ ئازادى به‌ده‌ست بێنم. ئه‌ى ئێمه كه‌ى ئه‌و ئازادییه به‌ده‌ست دێنین كه زاتى ئه‌وه بكه‌ین ڕه‌خنه له سه‌ركرده‌كانمان بگرین.
ڕۆشنبیریى دوژمنكارى نییه، كارێكى مرۆڤدۆستانه‌یه، چ كاتێ ڕۆشنبیریى مرۆڤایه‌تى ون كرد، ده‌بێته ئامرازێكى كوشنده. ڕۆشنبیریى په‌روه‌رده‌ى دروستى سه‌رده‌مه‌كانه. ئه‌مه قسه‌ى واسینییه.
ئاده‌م.. چاوت له‌و هه‌ڵكشانى مهردوومهیه. ئه‌مێستا ده‌توانێ شوێنه‌كان داگیر بكات و بۆ خۆیان چێى بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت، ئه‌وده‌م هه‌ست به بوون و هێزى خۆى ده‌كات، چونكه خوداوهندێكى بچووك، به‌قه‌د گه‌مییه‌ك، وه‌لێ به‌رانبه‌ر به‌م حه‌شاماته چى پێ ده‌كرێ، كه ته‌نیا خاك و خۆڵ و نه‌وت و یۆرانیۆم نییه، ڕه‌شه‌بایه‌كه كه‌س نازانێ كه‌ى هه‌ڵده‌كات، (ئه‌مه ڕوو ده‌دات.. هیوادارم كه ڕوو نه‌دات). ئه‌مه‌ى واسینى وه‌ك هاوارێك هێناویه‌تیه‌وه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانه، پێشبینى كردنێتى بۆ ساڵى 2084 كه ئیتر پهژیوانى هیچ دادێكتان نادات.
ئایا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كاریگه‌رى به‌سه‌رته‌وه هه‌بوو تا بڕیارى وه‌رگێڕانى بده‌یت، یان خۆت وه‌ك ناوێك واسینى ئهعرهجت به‌دڵه بۆیه ده‌ته‌وێ كتێبێكى ئه‌و وه‌ربگێڕیت، به دروستى ده‌مه‌وێ بپرسم چ هۆكارێك وایكرد ئه‌م رۆمانه وه‌ربگێڕی؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ى كار له‌سه‌ر وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن، پشت به چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌به‌ستن له هه‌ڵبژاردنى ده‌قى ڕۆماندا، هه‌یه له ڕێى خوێنه‌رێكى شاره‌زا له بوارى ڕۆماندا ده‌ستنیشانى ڕۆمانێكى بۆ ده‌كرێت، جارى واش هه‌بووه ناونیشان سه‌رنجى وه‌رگێڕ ڕاده‌كێشێ، هۆى تریش هه‌ن. بۆ خۆم ڕسته‌یه‌ك سه‌رنجى پێ ڕاكێشام كه بۆ ئێمه‌ى كورد زاتى ئه‌و جۆره ڕستانه‌مان نه‌بووه بیكه‌ین به بنه‌ماى ڕۆمان.
واسینى به‌و ڕسته‌یه ده‌ست پێ ده‌كات كه مهقوولهیهكى ئیسرائیلییه (عه‌ره‌بى باش ئه‌و عه‌ره‌به‌یه كه مردووه). ئه‌م له ڕێى ئه‌و بۆچوونه‌وه دنیایه‌كى گومڕا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بدا واڵا ده‌كات، ڕۆمانه‌كه ته‌فسیرى زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، واسینى له ڕێى پاڵه‌وانه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه عه‌ره‌به و زانایه‌كى ئه‌تۆمییه، وه‌لێ كار بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌كات، كه‌چى ڕۆژاوا به پێچه‌وانه‌ى بیرى مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌یانه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك قڕ بكه‌ن، كه هێشتا به عه‌قڵیى خێڵه‌كى بیر له ژیان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یه‌وێ بڵێت له‌م سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیادا عه‌قڵى خێڵه‌كى سه‌ركه‌وتوو نابێ، به‌رانبه‌ر به عه‌قڵى ته‌كنه‌لۆجیا. خۆشمان جارێ كار به‌و عه‌قڵه خێڵه‌كییه ده‌كه‌ین؟ ئه‌مه‌ش پرسیاره بۆ ڕۆماننووسهكانى جێ دێڵم.
ره‌نگه ئێمه بزانین كارى وه‌رگێڕان ده‌كه‌یت و چه‌ندان كتێبت وه‌رگێڕاوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى وردتر ده‌مانه‌وێ بۆ خوێنه‌ران باسى بكه‌یت كه چه‌ند كتێبت وه‌رگێڕاوه؟
به‌لاى منه‌وه گرنگ نییه چه‌ند ڕۆمانم وه‌رگێڕاوه، پێم وایه كار له‌سه‌ر زۆرى ده‌چێته بوارى بازرگانی. پێم باشتره بۆ خزمه‌تكردنى ئه‌ده‌بى كوردى ڕه‌چاوى زۆرى ده‌ق نه‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌قى شایسته و بژارده بۆ خوێنه‌رى كورد هه‌ڵبژێرین. هه‌ر تایبه‌ت به‌و ڕۆمانانه‌ى وه‌رمگێڕاون من قڕوشێكم وه‌رنه‌گرتووه، زۆر له ده‌زگه‌كان بۆ ناو ده‌گه‌ڕێن، ئه‌ویش بۆ زۆر فرۆشى و زۆر قازانجكردنه، من زۆربه‌یانم تاقى كردووه‌ته‌وه بۆیان چاپ نه‌كردوون، وه‌لێ بێ به‌رانبه‌ر به‌خشیومه به‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ خزمه‌ت به ئه‌ده‌بى كوردى بكه‌ن.
ناوه‌ندى دیالۆگ ڕۆمانى (خواكێو)كه‌ى بۆ چاپ كردم، ناوه‌ندى فێربوون ڕۆمانى (2084.. سه‌ربرده‌ى دوایین عه‌ره‌ب)ى بۆ چاپ كردم، (باخچه‌كانى سه‌رۆك)م له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم چاپ كرد، (بیره‌وه‌رى سۆزانییه خه‌مباره‌كان)یشم هه‌ر بێ به‌رانبه‌ر چاپ كرا. ڕۆمانى (مێزه‌ر دز) كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌م هه‌ر خۆبه‌خشانه ده‌بێ، گرنگ به‌لامه‌وه ڕه‌وتى ڕ‌ۆشنبیرى شاره‌كه‌مه بتوانم خزمه‌ت به ئه‌ده‌بى كوردى تێدا بكه‌م.
به بڕواى تۆ كارى وه‌رگێڕان لێره چ ئاسته‌نگێكى هه‌یه؟ ده‌مانه‌وێ باس له‌و كێشانه بكه‌یت كه له وه‌رگێڕان رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه؟
هیچ شتێك بێ ئاسته‌نگ نییه، وه‌رگێڕانى ڕۆمانیش له ته‌ك خوێنه‌رى رژد و وریادا ئه‌زموونى ده‌وێت. بۆ باشترین وه‌رگێڕان له ده‌قى ئهسڵهكهوه بێ باشتره، له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م ڕه‌نگه له ڕۆمانێكى وه‌رگێڕدراودا ڕسته یا پهرهگرافیشى لێ قرتابێت، دوو له ڕۆماندا ڕسته‌ى شیعرئامێز یا په‌خشانى له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر زۆر وردبین و وریا نه‌بیت ڕه‌نگه ئه‌و بۆچوونه نه‌دا به‌ده‌سته‌وه وه‌ك ده‌ڵێن ده‌قئاوێزان نه‌بووه. جارى واش بووه وه‌رگێڕ له‌به‌ر درێژى ڕۆمانه‌كه بێتاقه‌تى وه‌رگێڕى تێدا ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت له به‌شه‌كانى كۆتادا.
كورد له دنیادیده‌یی خۆیدا ده‌بێ پشت به خه‌یاڵ و پێشبینى زانستی ببه‌ستێ نه‌ك هه‌ر وابه‌سته‌ى مهتهڵهكانى داپیره بێ.