به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕاى گه‌یاند، له ڕۆژانى جه‌ژن چوار كه‌س به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ ڕفاندنى ژنێك گیراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئاب، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانى پۆلیسى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئامارى تاوانه‌كانى جه‌ژنى قوربانى له شاره‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، سێ كه‌س به تۆمه‌تى دزى و دوو كه‌سى عه‌ره‌بیش به‌تۆمه‌تى دزینى كه‌ڤه‌رى عه‌مودى كاره‌باى گیراون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتى، له ڕۆژى جه‌ژندا حاڵه‌تێكى تر تۆمار كراوه كه چوار كه‌س هه‌وڵیانداوه ژنێك بڕفێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه هه‌رچوار كه‌سه‌كه گیراون.
به‌گوێره‌ى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه ته‌ناهییه‌ى سلێمانى بێت له‌وماوه‌یه‌دا 970 فیشه‌كى جۆراوجۆر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، شه‌وى ڕابردوویش باندێكى دزى گیراون.