هه‌رچه‌نده چارلى چاپڵن ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى مێژووى سینه‌ما نزیكه‌ى 40 ساڵ له سه‌ر خاكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ژیا و هه‌ر له‌وێ گه‌شه‌ى كرد، به‌ڵام دواتر له‌م وڵاته ده‌ركرا و فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له‌به‌ر تۆمه‌تێكى سیاسى بوو، چونكه چاپڵن له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاوه به لایه‌نگرى "شیوعى" تۆمه‌تبار ده‌كرا.
چارلى چاپڵنى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئینگلیزى كه له‌لایه‌ن مێژوونووسان به دیارترین ئه‌ستێره‌ى مێژووى سینه‌ما داده‌نرێت، چونكه ئه‌و له سه‌رده‌مى فیلمى بێ ده‌نگ له میانه‌ى نواندنى كاره‌كته‌رى "لانه‌واز" بوو به یه‌كێك له سیمبوله‌كانى دنیاى سینه‌ما.
ژیانى ئه‌و له بوارى سینه‌ما له‌سه‌رده‌مى ڤیكتۆرى ده‌ست پێ ده‌كات، واته له‌سه‌رده‌مى ڤیكتۆریاى شاژنى به‌ریتانیا، دواتر 75 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌شدا به چه‌ند شاكارێكى نه‌مرى سینه‌مایى مێژووییه‌ك بۆ خۆى تۆمار ده‌كات و خه‌نده‌یش ده‌خاته سه‌ر لێوى ملیۆنان كه‌س.
چاپڵن كه له ساڵى 1889 له به‌ریتانیا له دایك بووه، ژیانى منداڵى به ده‌رده‌سه‌رى به‌سه‌ر بردووه. ته‌نیا منداڵى نا به‌ڵكو به‌دبه‌ختى به شێوازى جۆراوجۆر به‌رۆكى ئه‌وى گرتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كیش ده‌دروه‌شاییه‌وه، چه‌ندان نه‌هامه‌تى رووى تێ ده‌كرد. یه‌كێك له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ى بوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"العربیه" له راپۆرتێكدا باس له‌و تۆمه‌تانه ده‌كات كه به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ چاپڵنى ده‌تاشن، تا له سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌یان دوورى بخه‌نه‌وه. ئه‌مه‌یش له كۆتایى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بوو.
له دواى دامركانه‌وه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جیهان و سه‌ركوتنى هاوپه‌یمانان، جه‌نگى سارد باڵى به‌سه‌ر دنیا كێشه، ئه‌م جه‌نگه‌یش له نێوان دوو زلهێز بوون یه‌كێكیان به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵات بوو كه له یه‌كێتى سۆڤییه‌تى پێكهاتبوو، دووه‌میشیان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى رۆژئاوا بوون.
له‌و كاته‌دا ئه‌م دوو به‌ره دژ به‌یه‌كه له رێى سیخوڕه‌كانیانه‌وه له‌ناوخۆى وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان ده‌كرد به راونان و ده‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوسۆزییان بۆ به‌ره‌ى نه‌یار هه‌بوو، بۆ نموونه یه‌كێك له خراپترین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئه‌و كاته له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بره‌وى هه‌بوو، لایه‌نگرى شیوعى بوو. بۆیه بۆنى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ شیوعى له هه‌ر كه‌سێك بكرایه، ئه‌وا له‌لایه‌ن دادگه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌و كه‌سه رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه و ئازاردان و ته‌نانه‌ت ده‌ركردنیش ده‌بووه‌وه.
ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌سانى ئاسایى نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو كاره‌كته‌ره دیاره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكیشى گرته‌وه له‌وانه زۆر له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و به‌رپرسان به هاوسۆزى له‌گه‌ڵ شیوعییه‌ت و پاڵپشتى سۆڤییه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كران، ته‌نانه‌ت سه‌دان ئه‌كته‌رى هۆڵیوود له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه بوونه‌وه، كه یه‌كێك له‌وان چارلى چاپڵن بوو.
ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانى مێژووى سینه‌ماى ئه‌مه‌ریكاى و ته‌نانه‌ت چه‌ندان كتێبى له‌سه‌ر نووسراوه له‌وانه "ئه‌ستێره‌ى سوور له سه‌ر هۆڵیوود" و
"شیوعییه‌كان له هۆڵیوود" ئه‌وه‌ى دووه‌میان باس له دادگایى 42 كه‌سایه‌تى هۆڵیوود ده‌كات به تۆمه‌تى شیوعی بوون، هه‌ڵبه‌ته نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى ناسراو به "FBI" ئه‌و ئه‌ركه‌ى له ئه‌ستۆ گرتبوو.
چارلى چاپڵن نزیكه‌ى 40 ساڵ له‌سه‌ر خاكى ئه‌مه‌ریكا ژیانى به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ى پێ نه‌درا، دواى ئه‌وه‌ى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانى هۆڵیوود، چارلى چاپڵن رێى پێ نه‌درا له هۆڵیۆوود كار بكات، ئه‌مه‌یش به‌هۆى فیلمێكى بوو به‌ناوى"سه‌ده نوێیه‌كان" كه تێیدا ره‌خنه له سه‌ده‌ى ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌گرێت.
دواتر سیناتۆر جۆزیف ماكارسى كه پڕۆژه‌ى له‌ناوبردنى مه‌ترسى شیوعییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه سه‌رپه‌رشتى كراوه و به "پڕۆژه‌ى مه‌كارسى" ده‌ناسرێت، چارلى چاپڵنى به" شیوعى" وه‌سف كرد ئه‌مه‌یش واى له نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى كرد زیاتر چاودێرى جموجووڵ و ژیانى چاپڵن بكات. ئه‌ندام كۆنگرێسێكى تریش داواى كرد چاپڵن به ته‌واوى له‌سه‌ر خاكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێ، له كاتى لێكۆڵینه‌وه له چاپڵن ده‌پرسن تۆ له حزبى شیوعى ئه‌ندامى؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ "من نامه‌وێ هیچ شۆڕشێك هه‌ڵبگیرسێنم، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ فیلمى زیاتر دروست بكه‌م".
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌دواى هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن تا چاپڵن ده‌ربكه‌ن، له پایزى 1952 ئه‌م هه‌له‌یان بۆ ده‌ره‌خسێ، ئه‌وه‌یش كاتێك ده‌بێ كه چاپڵن و خێزانه‌كه‌ى بۆ به‌سه‌ربردنى كاتى پشوو سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته له ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك به چاپڵن ده‌درێت و پێى راده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ده‌گیرێت. داواكارى گشتی ئه‌مه‌ریكایش بڕیار ده‌دات مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى چاپڵن نوێ نه‌كرێته‌وه.
ئه‌وكات چاپڵن كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستێ و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ره‌وتى شیوعییه‌ته‌وه نییه، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌یه‌وێ له ئه‌وروپا بمێنێته‌وه و چیتر نه‌چێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى 20 ساڵ، له ساڵى 1972 ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتى چاپڵن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له فێستڤاڵێكى سینه‌مایى ئاماده بێت.