یاری فیفا به‌گشتی یه‌كێكه له یارییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ئۆنڵاین و ئۆفڵاین ده‌یكه‌ن، بۆیه فیفا 20 سوپرایزێكی ئاماده كردووه بۆ هه‌وادارانی.
ماڵپه‌ڕی "
polygon" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فیفا 20 و ئاماژه‌ی پێ داوه، سوپرایز و گۆڕانكارییه‌كه‌ی فیفا له‌وه‌دایه كه دوای 26 ساڵ له به‌رهه‌مهێنانی یارییه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵده‌ستێت به زیادكردنی ڕاهێنه‌ری ژن بۆ پێكهاته‌كانی و ڕۆڵ بینینی ژن وه‌ك كارێكته‌رێكی سه‌ره‌كیی له یارییه‌كه‌دا.
جگه له‌وه‌یش چه‌ند خولێك زیاد ده‌كات كه تایبه‌ت بێ به یاریزانه ژنه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو نییه، چونكه له فیفا 16یش به‌هۆی رێزلێنان له براوه‌ی مۆندیالی ژنان كه ده‌توانی چه‌ند یاریزانێكی ژن دیاری بكه‌ی، به‌ڵام ژماره‌كانیان دیاریكراو بوون.
فیفا زنجیره یارییه‌كی ڤیدیۆییه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌لیكترۆنی "ئارتس"ه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، به به‌ناوبانگترین یاریی تۆپی پێ داده‌نرێت. یه‌كه‌م به‌شی یاری فیفا له ساڵی 1993 ده‌رچوو و كه ناوبانگی زۆری په‌یدا كرد كه مۆڵه‌تی فه‌رمی پێ درابوو ناوی فیفا به‌كار بێنێت.